باقلە پڵاو بە تۆپەڵە گۆشت
پێداویستییەکان
- دوو کەچکی چێشتخۆری ڕوبی تەماتە بەرامبەر ٨٠ گرام
- یەک قاپی ماستخۆری پڕ گۆشتی چەرخکراو بەرامبەر ٣٠٠ گرام
- دوو قاپی ماستخۆری باقلەی وردکراو، کۆی گشتی بەرامبەر ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ گرام
- خوێ، بیبار و زەردەچێوە بە ڕێژەی پێویست
- یەک چارەک کەچکی چایخۆری زەعفەران
- یەک فینجان ڕۆن بەرامبەر ١٠٠ گرام
- یەک دانە پیوازی مامناوەند بەرامبەر ١٠٠ گرام
- سێ فینجان برنج بەرامبەر ٤٠٠ گرام
شێوازی ئامادەکردن
یەک قاپی ماستخۆری گۆشتی چەرخکراو لەگەڵ یەک پیوازی مامناوەندی ڕەندەکراو و کەمێک خوێ و بیبار هەەڵدەشێلین و بە شێوەی تۆپەڵە دەریاندێنین. دوایە ئەوان لە یەک فینجان ڕۆندا سوور دەکەینەوە.
دوو قاپی ماستخۆری باقلەی وردکراو لەگەڵ کەمێک خوێ و دوو پەرداخ ئاو نزیکەی نیو کاتژمێر دەپێژین تاکو ئاوەکەی هەڵم ببێت.
دوو کەچک ڕوبی تەماتە و کەمێک لە ئاوی باقلەی پێژراو دەخەینە سەر تۆپەڵەگۆشتەکان و تەفتی دەدەین. دوایە باقلەی پێژراو دەخەینە سەری تاکو مایەی باقلە پڵاو ئامادە بێت.
چوار فینجان برنج لەگەڵ چوار کەچکی چێشتخۆری خوێ، نزیکەی ١ بۆ ٣ کاتژمێر دەخووسێنین. دوایە دەیکەینە ناو ئاوی کوڵاو و بە شێوەی ئاوکێشراو دەیکوڵێنین.
کەمێک لە ڕۆنی مایەی باقلەکە دەکەینە ناو یەک قابڵەمەی مامناوەند، برنجی سووزمەکراو و مایەی باقلە چینچین بە نۆرە دەکەینە ناو قابڵەمە (دەکرێت کەمێک لە مایەی باقلە بۆ ڕازاندنەوە بهێڵینەوە). دوایە باقلە پڵاو بۆ نزیکەی نیو کاتژمێر دەدێمدەنێین. لە کۆتاییدا کەمێک زەعفەرانی توواوە بەسەر برنجی دێمکراو دادەکەین.
باقلە پڵاوەکە دەکەینە ناو دەفرێک، باقی مایەی باقلە پڵاو بەسەری دادەکەین تاکوو خواردنەکە ئامادەی پێشکەشکردن بێت.
نۆشی گیان.
بارکردنی سەرنجەکان...