باخەوانی بیرجوان

باخەوانی بیرجوان

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2019/06/26 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 1086
کاتی خوێندن: 1 خولەک
وەرگێڕاو لە پەڕتووکی مەرزباننامە، نووسراوی سەعدەددین وەراوینی
وەرگێڕان بە کوردی: لاجان

ڕۆژێک کابرایەکی دەوڵەمەند بۆ گەڕان ڕووی لە مەزرایە کرد. پاش ماوەیەک باخەوانێکی پیر و بەساڵاچووی دیت کە خەریکی چەقاندنی نەمامی دار بوو. لێی چووە پێش و پێی کوت: "ئەی پیرەپیاو، لە وەرزی پیریی تەمەنیشت کاری لاوەتی دەکەی؟! ئێستا کاتی وەی نەهاتووە کە دەست لەو وازانەت بێنی و داری کردەوەی باش لە بەهەشتدا بچەقێنی؟! کوا ئێستا کاتی ئەو ئیشتیا و تەماحەیە؟! دارێک کە تۆ ئەوڕۆ دەیچەقێنی، کوا دەرفەتت دەبێ بەرەکەی بخۆی؟!"
باخەوانی پیر و دڵپاک وڵامی داوە: "ئەوانی‌تر چاندیان و ئێمە خواردمان، ئێمەش دەیچێنین تا ئەوانی‌تر بیخۆن."
وشە سەرەکییەکان: چیرۆک لاجان کوردی

هاوبەشکردن