باخچەی ئاژەڵان

باخچەی ئاژەڵان

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2014/05/02 (بەڕۆژکرا: 2026/10/14)
بینین: 1971
کاتی خوێندن: 1 خولەک

باخچەی ئاژەڵان

باخچەی ئاژەڵان پـڕ بوو لە حەشیمەت، لە بڵندگۆوە ئەو ڕستەیە بیسترا:
"تەماشاوانانی بەڕێز، تکایە لە دانی هەر چەشنە خواردەمەنییەک بۆ ئاژەڵان خۆبپارێزن!"

دواتر دووپاتە بۆوە:
"تەماشاوانانی بەڕێز، لەبەرتان پاڕاینەوە خواردەمەنی مەدەن بە ئاژەڵان!"

ئەو ئاگادارکردنەوانە هەر بەردەوام بوون تا دوایین ڕاگەیاندن لە بڵندگۆ بڵاو بۆوە:
"ئاژەڵانی بەڕێز، تکایە لە خەڵک خواردەمەنی وەرمەگرن!"

ئەوجار چیتر دەنگی بڵندگۆ نەبیسترا !!!


هاوبەشکردن