ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ ...

ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ ...

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2015/08/13 (بەڕۆژکرا: 2026/10/12)
بینین: 1806
کاتی خوێندن: 1 خولەک

هۆنراوە: ئەحمەد هەردی ١٩٨٣

ئەم دڵەی وەك بت پەرستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێك ئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم، نایزڕێنم ناوەکەت
چونکە ئەیزانم تەلاری یارە خواپێداوەکەت
مەستی کردووی، بۆیە نابینێ لە عاستم، چاوەکەت




هاوبەشکردن