ئەحمەد بەگی کۆماسی

ئەحمەد بەگی کۆماسی

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2026/10/17 (بەڕۆژکرا: 2026/10/17)
بینین: 2
کاتی خوێندن: 1 خولەک


ئەحمەد بەگی کۆماسی

ئەحمەد بەگی کۆماسی ناسراو بە خاڵۆی کۆماسی -شاعیری کورد- ساڵی 1795ی زایینی لە گوندی بەردەسپی لە ناوچەی مەریوان لەدایکبووە.

ئەحمەد بەگی کۆماسی بە شێوەزاری ھەورامی شێعری کوتووە. وا دیارە پەیوەندیەکی گەرمی لەگەڵ مەولەویدا بووە و مەولەوی لە شێعرەکانیدا بە خاڵۆ ناوی دەبات. وێدەچێت ئەحمەد بەگ لەگەڵ پاشایانی قاجاڕ یا دەسەڵاتی ئەو سەردەمەدا ناکۆکی هەبووە و بۆیە دووریان خستۆتەوە.

ئەحمەد بەگی کۆماسی ساڵی1877ی زاینی کۆچی دوایی کردووە.


بەرهەمەکان

  • دیوانی ئەحمەد بەگی کۆماسی




هاوبەشکردن