جووتیارێک گوێدرێژێکی پیری هه‌بوو که رۆژێک لێی ده‌بیرێکی وشک که‌وت. چه‌ندی هه‌وڵی‌دا نه‌یتوانی ده‌ریبێنیته‌وه و خه‌ڵکی گونده‌که ته‌مایان گرت بۆ ئه‌وه‌یکه که‌ره‌که زۆر ئازار نه‌کێشێت، بیره‌که به خۆڵ پڕکه‌نه‌وه تا زووتر بمرێ و مردنی ورده‌ورده ئازاری نه‌دات.
خه‌ڵک به پێمه‌ڕه و سه‌تڵ خۆڵیان به‌سه‌ر وڵاخه‌که‌دا ده‌کرد به‌ڵام ... وڵاخ هه‌ر خۆش خۆش خۆی ده‌ته‌کاند و خۆڵه‌کانی ده‌وه‌راند و ده‌هاته سه‌ریان.
خه‌ڵکه‌که هه‌روا درێژه‌یان به زینده‌به چاڵ کردنی که‌ره به‌سته‌زمانه‌که ده‌دا و بێخه‌به‌ر بوون له‌وه‌یکه جار ده‌گه‌ڵ جارێ که‌ره‌که ده‌هاته سه‌رتر تاکوو له پێش چاوی زه‌ق و زاری ئاوه‌ڵای خه‌ڵکه‌که گه‌یشته لێوی بیره‌که و هاته‌ده‌ر!
ئه‌وان بیریان له‌وه کرده‌وه که گرفته‌کانی ژیانیش وه‌کوو ئه‌و خۆڵه به‌سه‌رماندا ده‌بارێن و ئیمه‌ش ته‌نیا دوو ڕێگامان له‌پێش‌دایه، یان ده‌بێ چاوه‌ڕوانی زینده‌به‌چاڵ بوونمان بین یان ده‌بێ کێشه‌کان بکه‌ین به پردێک بۆ گه‌ییشتن به ئامانج و بیسه‌لمێنین که:
ئێمه له وڵاخ که‌متر نین!
هاوبەشکردن
بارکردنی سەرنجەکان...