ئۆملێتی کارگ
کەلوپەلی پێویست
کارگ: 200 گڕام
خوێ، زه‌رده‌چێوه، ترش، بیبار و جاتره: بە ڕێژەی پێویست
کۆنسێرڤی نۆک فه‌ره‌نگی: نیو فینجان
ڕۆن: یه‌ک فینجان
هێلکه: هه‌شت دانه
باینجان: دوو دانه
پیواز: یه‌ک دانه
بیباری گه‌وره: له‌تێک
په‌نیری پیزا: قاپێکی ماست‌خۆری
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له، هه‌شت له‌تکمان له‌و چێشته ده‌بێت.
شێوازی لێنان
پیوازێک ده نیوفینجان ڕۆندا سوورده‌که‌ینه‌وه و که‌مێک زه‌رده‌چێوه‌ی لێده‌ده‌ین. دوایه کارگ و بیباره گه‌وره‌که‌ی ورد ده‌که‌ین،که‌مێک خوێ و بیباری لێده‌ده‌ین و ده‌باڵ ڕۆنوپیوازه‌که‌ی ده‌که‌ین و که‌مێکی سوورده‌که‌ینه‌وه.
دوو باینجانه وردکراوه‌کان ده‌نێو کارگه‌که ده‌که‌ین و به گڕی زۆرتر سووری ده‌که‌ینه‌وه.
نیو فینجان ڕۆن ده تاوه‌یێکی گه‌وره ده‌که‌ین، داغی ده‌که‌ین و چوار هێلکه‌ی تـێدا ده‌شکێنین. دوایه که‌مێک خوێ به‌سه‌ر هێلکه‌کان وه‌رده‌که‌ین و مایه‌ی کارگی به‌سه‌رداده‌که‌ین و په‌نیری پیزاشی به‌سه‌ر وه‌رده‌که‌ین.
سه‌ری تاوه‌که داده‌نێین تا په‌نیری پیزا بتوێته‌وه، دوایه ئاگره‌که ده‌کوژێنینه‌وه و چێشته‌که ده ده‌وری ده‌که‌ین. ده‌توانین چه‌ند ده‌نک کۆنسێرڤی نۆک فه‌ره‌نگی، که‌مێک ترش و جاتره‌شی به‌سه‌روه‌ر‌که‌ین.
چوار هێلکه‌که‌ی دیکه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئاماده ده‌که‌ین.
ئۆملێتی کارگ ئاماده‌یه.
نۆشی گیان
بارکردنی سەرنجەکان...