کورتە چیرۆکی ئۆتۆبووسی قوتابخانە
قوتابخانەیەک قوتابییەکانی بە ئۆتۆبووسێک دەبرد بۆ گەشت. لە ڕێگەکەدا ئۆتۆبووسەکە نزیک دەبێتەوە لە تونێلێک، کە پێش گەیشتن پێی تابلۆیەک دەبینرێت تێیدا نووسراوە: «بەرزترین بڵندایی سێ مەترە».
بەرزیی ئۆتۆبووسەکەش سێ مەتر بوو، بەڵام چونکە شۆفێرەکە پێشتر ئەم ڕێگەیەی هاتبوو، بە دڵنیاییەوە دەچێتە ناو تونێلەکەوە. بەڵام بانی ئۆتۆبووسەکە بەر بانی تونێلەکە دەکەوێت و پاش دەنگێکی ترسناک، لە ناوەڕاستی تونێلەکەدا دەوەستێت.
پاش ئەوەی دۆخەکە ئارام دەبێتەوە، بەرپرسان و شۆفێرەکە دادەبەزن و بە بینینی ئەو دیمەنە زۆر نیگەران دەبن. پاش بەدواداچوونی دۆخەکە دەردەکەوێت کە چینێکی نوێی ئاسفاڵتیان کردووەتە سەر ڕێگەکە و ئەوە بووەتە هۆی ئەم ڕووداوە. هەمووان کەوتنە بیری دۆزینەوەی چارەسەر؛ یەکێکیان دەیکوت قیرەکە هەڵبکەنین، ئەوەی تریان دەیکوت بە ئۆتۆمبێلێکی قورس ڕای بکێشین و… بەڵام هیچ کامیان چارەسەر نەبوو، تا ئەوەی کوڕێکی منداڵ لە ئۆتۆبووسەکە دابەزی و کوتی: «من چارەسەری ئەم کێشەیە دەزانم!»
یەکێک لە بەرپرسانی گەشتەکە بە کوڕەکەی دەڵێت: «بڕۆ سەرەوە لای منداڵەکان و لە هاوڕێکانت جیا مهبه!»
کوڕە منداڵەکە بە دڵنیاییەکی تەواوەوە دەڵێت: «لەبەر تەمەنی کەمم بەکەمم مەزانن و لەبیرتان بێت کە دەرزییەکی ئەوەندە ورد چ بەڵایەک بەسەر فوودانەیێکی ئەوەندە گەورەدا دەهێنێت.»
پیاوەکە لە وەڵامە زیرەکانەکەی منداڵەکە سەری سوڕما و چارەسەرەکەی لێ پرسی. منداڵەکە کوتی: «پار لە پێشانگایەکدا مامۆستاکەمان فێری کردین چۆن لە ڕێگەیەکی تەنگ تێپەڕین و کوتی بۆ ئەوەی خاوەنی ڕۆحێکی ناسک و هەستیار بین، دەبێت ناوەوەمان لە هەوای خۆبەزلزانین و بای خۆپەرستی و چاوچنۆکی و ئێرەیی بەتاڵ بکەینەوە، لەو دۆخەدا دەتوانین لە هەر ڕێگەیەکی تەسک تێپەڕین و بگەین بە خوا.»
بەرپرسی گەشتەکە لێی پرسی: «باشە ئەمە چ پەیوەندییەکی بە ئۆتۆبووسەکەوە هەیە؟»
کوڕە منداڵەکە کوتی: «ئەگەر بمانەوێت ئەم کێشەیە لەسەر ئۆتۆبووسەکە جێبەجێ بکەین، دەبێت بای تایەرەکانی ئۆتۆبووسەکە کەم بکەینەوە تا ئۆتۆبووسەکە لەم ڕێگە تەنگ و باریکە تێپەڕێت.»
پاش ئەو کارە، ئۆتۆبووسەکە لە تونێلەکە چووەدەر.
بەتاڵکردنەوەی ناوەوە لە هەوای خۆبەزلزانین و لەخۆباییبوون و دووڕوویی و ئێرەیی، کلیل و نهێنیی تێپەڕینە لە ڕێگە تەنگەکانی ژیان.
بارکردنی سەرنجەکان...