ئاگادار کردنه‌وه

ئاگادار کردنه‌وه

نووسەر: لاجان
بڵاوکردنەوە لە: 2010/12/09 (بەڕۆژکرا: 2026/10/15)
بینین: 2654
کاتی خوێندن: 1 خولەک

منداڵه پرسی: «بابه! ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌که‌م کارێکی خراپ بکات، من ده‌بێ چبکه‌م؟»

باوکی وڵامی داوه: «ده‌بێ پێی بڵێی ئه‌وه کارێکی باش نییه. ئه‌و کاره مه‌که!»

- ئه‌گه‌ر له‌ڕووم هه‌ڵنه‌یه، چی؟

- ده‌ی له‌سه‌ر کوته کاغه‌زێکی بۆی بنووسه و له گیرفانی بنێ!

...

به‌یانی که کابرا خۆی بۆ چوونه‌ سه‌ر کار ئاماده ده‌کرد، کاغه‌زێکی له‌نێو گیرفانی دیته‌وه که لێی نووسرابوو: «بابه سڵاو. جگه‌ره کێشان کارێکی باش نییه. تکایه ئه‌و کاره مه‌که!»


هاوبەشکردن