چۆنیەتی لێنانی ئاشی هەرشته
پێداویستییەکان
نیو قاپی ماستخۆری نیسک (100 گڕام)فینجانێک ڕۆن (100 گڕام)
نیو قاپی ماستخۆری لۆبیا چیتی (100 گڕام)
ئەگەر پێتان خۆشە، یەک بەستەی چووکە شیرەی مریشک یان گۆشت
چوار قاپی ماستخۆری سەوزی وردکراوی ئاش (400 گڕام) لە ئەسپەناخ، جەفەری، کەوەر و گژنیژ 700 تا 900 گڕام سەوزی پاک نەکراو پێویستە.
دوو پیوازی مامناوەندی (200 گڕام)
خوێ، بیبار و زەردەچێوە بە ڕێژەی پێویست
دوو کەچکی چێشتخۆری نەعنەی وردکراو بۆ سازکردنی نەعنەداخ
پەرداخێک کەشک (250 گڕام)
دمە کەچکێک زەعفەران بۆ ڕازاندنەوە
یەک دانە سیر
هەرشتەی ئاش 400 گڕام
بە ئەوەندە کەلوپەلە 15 قاپی ماستخۆریمان لەو چێشتە دەبێت.
شێوازی لێنان
لۆبیا چیتییەکان دە ئاو دەکەین تا نزیک بە ڕۆژێک بمێنێتەوە، دوایە ئاوەکەی دەڕێژین.
لۆبیای خوساو، نیسک، خوێ، بیبار، زەردەچێوە و ئاو دە قابڵەمەیێک دەکەین تا نزیک ٤ تا ٦ کاتژمێر بکوڵێت.
سەوزییەکەشی دەباڵ دەکەین تا نیو کاتژمێر بکوڵێت.
پیوازە وردکراوەکە دەباڵ ڕۆنی داخکراو دەکەین تا بە گڕی زۆر سوور و بریشتە بێت. دوایە خێرا پیواز داخەکە لە سوزمە دەکەین تا ڕۆنەکەی لێ جیابێتەوە و پیوازە بێ ڕۆنەکە دە تاوەی دەکەین و پانیدەکەینەوە تا پیوازەکە وشک و بریشتە بێت.
دوو کەچک لە ڕۆنی پیوازەکە لەسەر ئاور دادەنێین و کەچکێک ئاردی تێدەکەین و لێکیدەدەین. دوایە پەرداخێک ئاوی وردە وردە پێوە زیاد دەکەین، لێکیدەدەین تا تێکەڵاوێکی یەکدەست لە ئاو و ئارد ساز بێت.
تێکەڵاوی ئاو و ئاردەکە دەباڵ ئاشەکە دەکەین و لێکیدەدەین.
هەرشتەکان ورد دەکەین و دە ئاشی دەکەین. دوای کوڵین و نەرم بوونی ڕشتەکان، ئاورەکەی دەکوژێنینەوە. دەبێ کاتژمێرێک بمێنێتەوە و هەلیماوێ بداتەوە، لەو ماوەیەدا چەند جار لێکیدەدەین.
سیری وردکراو لە نێو ئەوەندە ڕۆنەی لە پیوازەکان مابۆوەدا، سووردەکەینەوە و ڕۆنەکەی لێدەگرین، نەعنەکەش دەنێو ئەو ڕۆنە دەکەین و نەعنە داخ سازدەکەین.
ئاشەکە دە نێو قاپێکی گەورە دەکەین و سەرەکەشی بە کەشک، نەعنە داخ، زەعفەران، سیر داخ و پیواز داخ دەڕازێنینەوە.
نۆشی گیان!
بارکردنی سەرنجەکان...