ئاشی جۆ
که‌لوپه‌لی پێویست
به‌وه‌نده که‌لوپه‌له 15 قاپی ماست‌خۆری له چێشته سازده‌کرێت.دوو که‌چک نۆک، سێ قاپی ماست‌خۆری سه‌وزی ئاشی وردکراو، دوو که‌چک باقله، دوو دانه پیواز، قاپێکی ماست‌خۆری جۆی په‌ڕه‌ک، په‌رداخێک که‌شک، دوو که‌چک نیسک، دوو که‌چک ماش، چوار که‌چک جۆ، دوو که‌چک ئاردی برینج، فینجانێک ڕۆن، دوو که‌چک نه‌عنه
شێوازی لێنان
نیسک، ماش، نـۆک، باقله، جۆ، بـڕوێش، خوێ، بیبار، زه‌رده‌چێوه و بـڕێک ئاو (یان ئاوی قاچک) ده قابڵه‌مه‌یێکی ده‌که‌ین، 5 هه‌تا 6 کاتژمێر بکوڵێت و هه‌لیمێ بداته‌وه.
قاپێکی ماست‌خۆری جۆی په‌ڕه‌کی تێده‌که‌ین و لێیده‌گه‌ڕێین دوو کاتـژمێری دیکه‌ش بکوڵێت.
دوو که‌چک ئاردی برینج ده په‌رداخێک ده‌که‌ین و ئاوی ساردی تـێده‌که‌ین و لێکیده‌ده‌ین و ورده ورده ده‌باڵ ئاشه‌که‌ی ده‌که‌ین. دوایه سێ قاپی ماست‌خۆری سه‌وزی وردکراوی تێده‌که‌ین و کاتژمێرێکی دیکه‌ش ده‌یکوڵێنین. ده کاتی کوڵیندا چه‌ندین جار لێکیده‌ده‌ین تا جوانتر هه‌لیماوێ بداته‌وه.
به دوو پیوازی وردکراو و فیجتانێک ڕۆن، ڕۆنوپیوازێکی جوان بر‌ژاو سازده‌که‌ین و هه‌ر به داغی، ڕۆنه‌که‌ی لێده‌گرین و ده نێو تاوه‌یێکدا پانیـڕاده‌که‌ین. ده ڕۆنه‌که‌ی که له ڕۆانوپیواز زیاد مابۆوه، دوو که‌چک نه‌عنه‌ی وردکراوی تێده‌که‌ین و نه‌عنه‌وڕۆن سازده‌که‌ین.
بارکردنی سەرنجەکان...