ئەوڕٶ: 285
دوێنێ: 212
حەوتوو:285
مانگ:684
ساڵ:27201
گشت:921787
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
ڕۆژێک دوو ته‌مه‌ڵ له بانک دزی ده‌که‌ن، یه‌کیان ده‌ڵێ وه‌ره با بیانژمێرین. ئه‌وی‌تر ده‌ڵێ لێی گه‌ڕێ سبه‌ی ڕادیۆ ده‌یڵێ!!
<    «  /2/ 1397  »    >
شیدسچپج
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031 
نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

رۆژێک باڵووڵ لە نزیک جۆگەیێک دانیشتبوو و لە بێکارییان وەک منداڵان چەند باخچەی چووکەی ساز کردبوو. لەو کاتەدا زبێدی هاوسەری هاروون بەوێدا تێدەپەڕی، گەیشتە باڵووڵ و لێی پرسی: "ئەوە چ دەکەی؟"

-بەهەشتی سازدەکەم!

-لەو بەهەشتانەی سازت کردوون، یەکیانم پێدەفرۆشی؟

-بەڵێ.

-بە چەندی؟

ئەوەی ماوە، لە درێژەی بابەتدا بیخوێنەوە...   

نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

کچێک لە تەنیایی ماندوو ببوو، پێی خۆش بوو هەرچی زووتر زەماوەند بکا. چووە لای ئاواڵەکەی تا ڕێنوێنیی بکا. هەواڵەکەی کوتی: "منیش تەنیام، بڕۆ با بچینە سەر شاخی و هاوار بکەین تا دوو پیاو پەیدا بن و زەماوەندیان لەگەڵ بکەین."

وێکڕا لە کێوان وەسەرکەوتن تا جێگایێک کە کەسیان نەدەدیت. لەپڕڕا بەیەکەوە هەرایان کرد: "زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟"

ئەوەی ماوە، لە درێژەی بابەتدا بیخوێنەوە...   


نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

ڕۆژێک کابرایەکی فەقیر بە پێش قاوەخانەیەکدا تێدەپەڕی کە بۆنی خواردەمەنی لێوەدەهاتەدەر. چونکە پارەی نەبوو نانە ئیشکەکەی دەرهێنا و لەسەر هەڵمی قابڵەمەی قاوەخانەکەدا ڕایگرت و کاتێک کە نانەکە تەڕ بوو خواردی.

خاوەنی قاوەخانەکە بە سەرسوڕمانەوە چاوی لێدەکرد و چی نەدەکوت. کاتێک کە ڕێبوارەکە ویستی بڕوا، خاوەن قاوەخانە پێشی گرت و داوای دراوی کرد و لێیان بوو بە نێوان ناخۆشی و مشتومڕ. لەودەمەیدا باڵووڵ بەوێدا ڕادەبرد...

ئەوەی ماوە، لە درێژەی بابەتدا بیخوێنەوە...  

نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

باڵووڵ سکەیەکی زێڕی دە­دەست­دابوو و یاریی پێدەکرد. پیاوێکی فێڵباز چونکە بیستبووی باڵووڵ شێتە، هاتەپێش و کوتی: "ئەگەر ئەو سکەیەم بدەیەی، ئەمنیش دە سکەی لەو ڕەنگەت دەدەمێ!"

باڵووڵ کە چاوی بە سکەکانی کابرا کەوت، زانی ئەوان لە مس سازکراون و بەهایەکی وایان نییە، بە کابرای کوت: "بە مەرجێک قەبوڵی دەکەم سێ جاران بە دەنگی بڵند وەک کەر بزەڕێنی!!!"

کابرای فێڵباز قەبوڵی کرد و دەستی کرد بە زەڕاندن. باڵووڵ کوتی: "ئاخر تۆ بەو کەریەتییەت زانیت سکەی من لە زێڕە، پێت وایە من نازانم سکەکانی تۆ لە مسن!!"

کابرای فێڵباز کە ئەوەی گوێ لێبوو، سەری داخست و دوورکەوت.

نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

ڕۆژێک هاروون لەگەڵ باڵووڵ چوونە حەمام. هاروون پرسی: "باڵووڵ، ئەگەر من نۆکەر بام، نرخم چەند دەبوو؟"

-پەنجا دینار!

هاروون تێکچوو و کوتی: "شێتە، هەر ئەو خاولییەی لە نێوقەدم بەستووە، پەنجا دینارە!"

-منیش هەر نەخی ئەویم کوت، دەنا بۆخۆت هیچ نرخێکت نییە!!

نویسندهقۆشمە . تاریخ10 /10/ 1393 .شاخهکورتەچیرۆک

ژنێک سێ کچی هەبوون کە لەگەڵیان زۆر گاڵتەی دەکرد و وەک دەستەخوشکان بوون. بۆ نمونە ئەگەر هەر کامێکیان شەوێ لەگەڵ مێردەکەی جووت ببا، دەیکوت هێلکەیێکمان دەڕۆنی­کردووە!! بەم شێوەیە یەکتریان حاڵی دەکرد و کەسیش لێیان تێنەدەگەیشت!

کچی گەورە 15 ساڵ بوو مێردی کردبوو، کچی دووهەم حەوت ساڵ بوو زەماوەندی کردبوو و کچی چووکەش تازە بووک بوو. ڕۆژێک لە ڕۆژان، دایکیان لەبەرخۆیەوە کوتی: "با تەلەفۆنێکی بۆ کچەکان بکەم بزانم ئەحواڵیان چۆنە؟!"

 

درێژەی بابەت بخوێنەوە....

 

نویسندهقۆشمە . تاریخ10 /10/ 1393 .شاخهکورتەچیرۆک

ژنێک بە مێردەکەی کوت: "ئەرێ پیاوەکە، بۆ سەردانێکی هەردووک کچەکانن ناکەی، بزانی حاڵیان چۆنە؟!"

کابرا وڵامی داوە: "باش، بڕێکم نان و پەنیر بۆ دانێ هەر ئێستا وەڕێدەکەوم!"

پاش چەند ڕۆژان کە کابرا گەڕاوە، خێزانی پرسی: "پیاوەکە بەخێر هاتییەوە، ئەرێ کچەکان چۆن بوون؟"

 

درێژەی بابەت بخوێنەوە...