ئەوڕٶ: 33
دوێنێ: 509
حەوتوو:1842
مانگ:10737
ساڵ:78871
گشت:973457
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
به دایکم کوت سه‌رم دێشێ. کوتی بۆ؟ کوتم له‌وانه‌یه شێرپه‌نجه‌ی مێشکم هه‌بـێت. کوتی بـێده‌نگ به قه‌حبه مردوو ... ئه‌و قسه چییه ده‌یکه‌ی؟! مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو که خوا نه‌کات ڕۆڵه گیان!! پێم وایه!!
<    «  /4/ 1397  »    >
شیدسچپج
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031 

» » کامپیوتێر
نویسندهلاجان . تاریخ15 /4/ 1391 .شاخهئەی نا ئەی

ڤایروسی کامپیوتێر


نویسندهلاجان . تاریخ2 /2/ 1390 .شاخههەواڵ, كامپيوتێر
لاپتۆپی دوو شاشه‌یی ئه‌یسه‌ركۆمپانیای ئه‌یسه‌ر لاپتۆپێكی دوو شاشه‌یی به‌رهه‌م هێنا. به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی كۆمپانیای ئه‌یسه‌ر لاپتۆپی Iconia خاوه‌نی دوو شاشه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ له‌ جۆری Gorilla كه‌ قه‌باره‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان 14 ئینچه‌.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كار به ‌ cpuی Core i5 ده‌كات و ویندۆزی 7ی له‌گه‌ڵدایه‌ و شاشه‌كانی‌ touch screen ‌ن. نرخی ئه‌م كامپیوتێره‌ 1200 دۆلاره‌ له‌ ئه‌مریكادا.

لاپتۆپی دوو شاشه‌یی ئه‌یسه‌ر
نویسندهلاجان . تاریخ1 /12/ 1389 .شاخههەواڵ, كامپيوتێر, زانیاریی گشتی
کۆمپانیای گووگڵ له وێبلاگی فه‌ڕمی خۆیدا به شادییه‌وه باسی دۆزینه‌وه‌یێکی گرینگی کۆنینه‌ی کرد. به پێی ئه‌و راپۆرته، ئه‌و کاره له لایه‌ن پروفیسۆر لی به‌رگر له زانکۆی Witswatersrandی ژوهانسبۆرگی ئافریقای باشووره‌وه کراوه. ئه‌و زانیاره له مانگی مارسی 2008ڕا تا ئێستا توانیویه‌تی به کارپێکردنی نه‌رمامێری Google Earth و به یارمه‌تیی هاوکاره‌که‌ی، به‌شێکی زۆر له ئه‌شکه‌وت و شوێن‌گه‌لێک که فۆسیلی تێدایه، دیاری بکات. له سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا، 130 ئه‌شکه‌وت ناسرابوو و 20 فۆسیل له ناوچه‌که‌دا هه‌بوو به‌ڵام به وێنه‌گه‌لێکی وردبینانه‌ی سه‌ته‌لایتی Google Earth، پرۆفیسۆر به‌رگر توانی نزیک به 500 ئه‌شکه‌وت و فۆسیل له‌م ناوچه‌یه‌دا بدۆزێته‌وه. له یه‌کێک له‌و دۆزینه‌وانه‌دا، هێندێک به‌شی فۆسیلی Australopithecus sediba ناسرا. پێشینه‌ی ئه‌و فۆسیلانه‌یان له 78/1 تا 95/1 میلیۆن ساڵ به‌راورد کردووه. ئه‌م دۆزینه‌وانه ده‌توانن وڵامی هێندێک له پرسیاره‌ گرینگه‌کان له‌مه‌ڕ باپیرانی سه‌ره‌تایی مرۆڤه‌کان له ئافریقادا بده‌نه‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناوچه‌یه پێشتر له لایه‌ن کۆنینه‌ناسان لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر کراوه. گووگڵ به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیییه‌وه هیواداره زانیاران به که‌ڵک وه‌رگرتن له نه‌رمامێره خۆڕاییه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه وه‌ک Google Earth و Google Map بتوانن ده‌سکه‌وتی زیاتریان له جیهان هه‌بێت.
نویسندهلاجان . تاریخ26 /11/ 1389 .شاخهكامپيوتێر, فێرکاری
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دوای هه‌ڵکردنی کامپیوتێر، زوو دوکمه‌یDelete لێده‌ن تا بچنه شوێنی Setup و رێکخستنی BIOS . ئیستا بۆ هه‌ڵکردنی خۆکاری کامپیوتێر له کاتی دڵخوازدا، بچنه به‌شی Power Management Setup دوایه هه‌ڵبژێری PWron/Resume by alarm چالاک که‌ن. ئێستا ده‌بینن که هه‌ڵبژێری date alarm له ژێردا چالاک بووه و ده‌توانن رێکه‌وتی و کاتی مه‌به‌ستتان تۆمار که‌ن له Time alarm دا.
به لێدانی F10 و پاشه‌که‌وت کردنی گۆڕانکارییه‌کان، كامپيوتێره‌که‌تان بکوژێننه‌وه به‌ڵام په‌یوه‌ندیی کاره‌بایه‌که مه‌پچڕن. ئێستا له رێکه‌وت و کاتی مه‌به‌ستتاندا كامپيوتێر به شێوه‌ی خۆکار هه‌ڵده‌بێت.
نویسندهلاجان . تاریخ7 /10/ 1388 .شاخهكامپيوتێر
چووک‌ترین و ته‌نک‌ترین له‌پتاپی 14 اینچی جیهانئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ستورایی 21 میلی‌میتر و قورسایی 1،77 کیلۆیه.

ئه‌و له‌پتاپه له به‌رهه‌مه‌کانی نوێی کومپانیای IBM/Lenovo ه و ناوی T400s ه و تازه هاتۆته بازاڕ.

ئه‌و به‌رهه‌مه نازناوی ته‌نک‌ترین نۆت‌بوکی جیهانی به‌خۆوه گرتووه و CPU ی نوێی کۆمپانیای Intel واتا جۆری SP ی له‌سه‌ره. شايانی باسه ئه‌و به‌رهه‌مه هێزێکی زۆر که‌م به‌کاردێنێت و مه‌سره‌فی له زۆرترین راده‌دا ته‌نیا 25 وات له یه‌ک کاتژمێر دایه و به‌و هۆیه‌وه گرفتی پڕبوونه‌وه‌ی باتری نابێت.
هه‌روه‌ها شاشه‌ی ئه‌و له‌پتاپه له ته‌کنیکی LED که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و شۆقیش ناگه‌ڕێنێته‌وه (Anti-Glare). په‌ڕی هه‌ستیاری 27% گه‌وره‌تره له به‌رهه‌مه‌کانی‌تر و توانایی سوڕاندن و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانیشی هه‌یه.

هه‌روه‌ها توانایی ده‌دات به کاربه‌ر هه‌تا به‌ مۆبایل زانیاریه‌کانی له‌پتاپه‌که‌ی چاوه‌دێری بکات و نهێنیی داخستنی زانیاریه‌کانی بۆ له‌پتاپ بنێرێت و هه‌رچه‌شنه ده‌ست پێڕآگه‌یشتن به له‌پتاپه‌که‌ی له دووره‌وه راگرێت. هه‌روه‌ها له به‌رهه‌می نوێی هارددیسکی 8/1 ئینچی، وێبکه‌می نوێی 2 مێگاپیکسێل و 2 ماییکروفۆنی دیجیتاڵی پێشکه‌وتوو که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
نویسندهلاجان . تاریخ16 /9/ 1388 .شاخهكامپيوتێر
هارددیسکی دژ زه‌بر و دژ ئاوکۆمپانیای A-DATA که له کاروباری سازکردنی هارددیسک و فله‌ش مێمۆری‌ دایه، هارددیسکێکی دژ ئاو و دژ زه‌بری به‌ ناوی SH93 سازکردووه. ئه‌و هارده ده‌ره‌کیه به هۆی هه‌بوونی روکێشێک توانیویه‌تی 30 خوله‌ک له قووڵایی یه‌ک میتر له‌ژێر ئاودا بێت و هه‌روه‌ها توانیویه‌تی له‌ژێر زه‌بری ئیستانداردیش خۆڕاگرێت.

ئه‌و به‌رهه‌مه له گونجانه‌کانی 250، 320، 500، و 640 گیگابایت‌دا سازکراوه به‌ڵام هێشتا نرخی رانه‌گه‌یێندراوه.
نویسندهلاجان . تاریخ23 /7/ 1388 .شاخهكامپيوتێر
گوگڵ په‌ڕتووک‌فرۆشی ده‌کاته‌وهگوگڵ له پێشانگه‌ی په‌رتووکی فرانکفۆرت‌دا رایگه‌یاند که له مانگی جونی 2010 دا په‌رتووک‌فرۆشی دیجیتاڵی خۆی بۆ فرۆشتنی 500 هه‌زار به‌رگ کتێب وه‌رێدێخێت. ئه‌و په‌ڕتووک‌فرۆشییه سه‌رهێڵه که ناوی Google Editions ه له مانگی جونی ساڵی داهاتوودا ده‌ست به‌کار ده‌بێت.

راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه له لایه‌ن گوگڵه‌وه وه‌ک راگه‌یاندنی ده‌سپێکی شه‌ڕی کتێبی دیجیتاڵی گوگڵ له ساڵی 2010 دایه. له سه‌ره‌تادا ته‌نیا ئامریکاییه‌کان ده‌توانن کتابی لێ بکڕن.

به پێی راگه‌یاندنی پی‌سی وۆرد، ئه‌و پرۆژه‌ په‌رتووک فرۆشیه سه‌رهێڵه به‌رهه‌می رێکه‌وتنی نێوان گوگڵ و هێندێک له بڵاوکه‌رانه.

بالا