لاجان » تگ های مطالب » مامۆستا


خوێندنی له‌سه‌ر ڕێنووسی ئایینی كۆن بووه، له‌سه‌ره‌تای ژیانیدا هه‌وڵیداوه ببێ به میرزا، واته خوێنده‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ری له كرماشان داوه، ڕێی كه‌وتۆته كرند و بێستوون، گه‌شتی تاران و قوم و شیرازی کردووه.
دهنگوباسی خوێنده‌واری و شێعری سه‌ید یه‌عقووب گه‌یشتۆته دیوه‌خانی ئیمام قولی میرزا عیمادودهولهی كوڕی ده‌وڵه‌ت شا، ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بووه، به‌هۆی ئه‌و خانهوادهیهوه گه‌یشتۆته مامه محه‌مه‌د حه‌سه‌ن خانی فه‌رمانڕه‌وای كه‌لهوڕ وه‌ك نووسه‌ری (سكرتێری) دیوه‌خان له‌ساڵی 1831 له‌وێ دامه‌زراوه، تا دوایی ژیانی له‌و ماڵه گه‌وره‌یه ماوه‌ته‌وه.
سه‌ید یه‌عقووب ڕۆشنبیری چاكی سه‌رده‌می خۆی بووه، به خه‌تخۆشی ناوبانگی ده‌ركردووه، له زانستی مۆسیقا و به‌كارهێنانی ئامێری ته‌نبوور هاوتای كه‌م بووه، شاره‌زایی زۆری بووه له ئاوازی مه‌قامه‌كان به‌تایبه‌تی ترپه‌ی هۆره، گه‌شتوگوزار و سه‌یران و ڕاوی پێ خۆش بووه.له سوارچاكیدا ناوی ده‌ركردووه، له وڵاتانی لوڕ و كه‌لهوڕ و به‌ختیاری ناسراو بووه، ده‌نگ هه‌یه گۆیا ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ یارسانان (ئه‌هلی حه‌ق) په‌یدا كردووه، له‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه‌سه‌ری له كرند داوه.
هه‌ندێ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن چووبێته سه‌ر ئایینی یارسان، له شێعریدا شوێنه‌واری ئه‌م ئایینه به‌رچاو ناوكهوێ، وا ده‌گێڕنه‌وه سه‌ید یه‌عقووب هه‌ندێ جار كه تووشی باری عیشق و ڕاكێشانی سۆفیزم ده‌بوو به‌سه‌ر وڵاغه‌وه غارغارێن و جلیتبازی ده‌كرد و هۆره‌ی ده‌چڕی.
نازناوی شێعری سه‌ید یه‌عقووب، "سه‌یید"ه، هه‌ندێ جاریش "سه‌ی یاقۆ"ی به‌كارهێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌ژیانی شاعیریدا به"سه‌ی یاقۆ"ش ناسراوه، له‌ناو خه‌ڵكی به‌سه‌ید یه‌عقووبی ماهیده‌شتی ناوبانگی ده‌ركردووه. شاعیر له‌ساڵی 1881 كۆچی دوایی كردووه و ته‌رمه‌كه‌ی براوه‌ته‌وه ئاوایی قه‌مه‌شه و له‌وێ نێژراوه.

ئیبن خه‌له‌کان نازناوی زانای به‌ناوبانگی کورد "ئه‌حمه‌دی کوڕی شه‌هابه‌ددین محمد"ه.
ئیبن خه‌له‌کان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی مه‌یدانی دینداری و زانستی دینی بووه. ئیبن خه‌له‌کان کوڕه بچکۆله‌ی شه‌هابه‌ددین بووه و له ساڵی (608)ی کۆچیدا له هه‌ولێر له‌دایک بووه. ته‌مه‌نی دوو ساڵان بووه که باوکی وه‌فاتی کردووه. شه‌هابه‌ددین حه‌زی کردووه ئه‌م کوڕه‌ی ڕێگای زانستی دینی بگرێ. ئه‌ویش ئاواته‌که‌ی باوکی هێناوه‌ته‌دی و بڕوانامه‌ی زانستی له گه‌وره زاناکانی سه‌رده‌می خۆی وه‌رگرتووه. ئیبن خه‌له‌کان له قوتابخانه‌ی موزه‌فه‌رییه ده‌ستی کردووه به خوێندن و له مه‌جلیسی زانای به‌ناوبانگ "ئه‌بولبه‌ره‌کات"ی ناسراو به "ئیبن مسته‌وفی" دانیشتووه.
شێعری: مامۆستا حه‌مدی
ئه‌ى وه‌ته‌ن رِۆم و عه‌جه‌م مشتاقى كوردستانته
ئیفتیخارى میلله‌تى كورد شه‌وكه‌تى عنوانته
بهستهسهر به‌رزى ئێواران و سبه‌ینان مانگ و رِۆژ
وه‌ك نیشانى ئیفتیخارى سنگ و نه‌جمه‌ى شانته
به‌رق ئه‌داو ئه‌رژێ وه‌ك ئه‌مواجى گه‌وهه‌ر چهشمهكان
ئاوه یا ڕۆحى ڕِهوانى چهشمهیى حه‌یوانته
ئاوه یا نووره له عهكسى خۆر كه ئه‌بریسكێته‌وه
ئه‌هلى حیكمه‌ت وا ئه‌زانن دوڕِهكانى كانته
گوڵگوڵى سور و سپى خاڵخاڵى خاكى ڕِهش ئه‌ڵێى
پۆدره‌ى ڕِوخسار و سورمه‌ى ڕِشتنى چاوانته
عاشقى رڕهنگى خه‌زانى تۆیه بۆیه دێ به‌هار
فه‌سلى هاوین گه‌رمه مه‌یلى به‌فره‌كه‌ى زستانته
بۆ چى ئه‌نبارى زه‌خیره‌ى كائنتانه شاره‌زوور
شه‌هر بازار خوانى میوانه له‌به‌ر میوانته
باسى میوه‌ى تۆ ئه‌كه‌م بۆیه قه‌ڵه‌م هاتۆته به‌ر
به‌سته‌كانم بستهیى ئه‌هلى دڵ و عرفانته
بۆ ئه‌مه‌ى جارێ به سهرهتاپێ نه‌نێم ئه‌فكارى من
یا به‌سه‌ر رڕۆیشتنه یا سه‌ر به‌سه‌ر هجرانته
پڵپڵهى پشتینى زێرڕینى حه‌بى قه‌ومى كورد
زر زرهو پشتینهیى به‌ردینى قهدشاخانته
پۆیه سیروان و زه‌رب بۆ شاڵى چۆغه‌و ڕانكت
وه‌ك حه‌ریر دجلهى جه‌زیره با ئه‌ده‌ى بۆتانته
ئه‌ى وه‌ته‌ن رِۆم و عه‌جه‌م مشتاقى كوردستانته
ئیفتیخارى میلله‌تى كورد شه‌وكه‌تى عنوانته
بهستهسهر به‌رزى ئێواران و سبه‌ینان مانگ و رِۆژ
وه‌ك نیشانى ئیفتیخارى سنگ و نه‌جمه‌ى شانته
به‌رق ئه‌داو ئه‌رژێ وه‌ك ئه‌مواجى گه‌وهه‌ر چهشمهكان
ئاوه یا ڕۆحى ڕِهوانى چهشمهیى حه‌یوانته
ئاوه یا نووره له عهكسى خۆر كه ئه‌بریسكێته‌وه
ئه‌هلى حیكمه‌ت وا ئه‌زانن دوڕِهكانى كانته
گوڵگوڵى سور و سپى خاڵخاڵى خاكى ڕِهش ئه‌ڵێى
پۆدره‌ى ڕِوخسار و سورمه‌ى ڕِشتنى چاوانته
عاشقى رڕهنگى خه‌زانى تۆیه بۆیه دێ به‌هار
فه‌سلى هاوین گه‌رمه مه‌یلى به‌فره‌كه‌ى زستانته
بۆ چى ئه‌نبارى زه‌خیره‌ى كائنتانه شاره‌زوور
شه‌هر بازار خوانى میوانه له‌به‌ر میوانته
باسى میوه‌ى تۆ ئه‌كه‌م بۆیه قه‌ڵه‌م هاتۆته به‌ر
به‌سته‌كانم بستهیى ئه‌هلى دڵ و عرفانته
بۆ ئه‌مه‌ى جارێ به سهرهتاپێ نه‌نێم ئه‌فكارى من
یا به‌سه‌ر رڕۆیشتنه یا سه‌ر به‌سه‌ر هجرانته
پڵپڵهى پشتینى زێرڕینى حه‌بى قه‌ومى كورد
زر زرهو پشتینهیى به‌ردینى قهدشاخانته
پۆیه سیروان و زه‌رب بۆ شاڵى چۆغه‌و ڕانكت
وه‌ك حه‌ریر دجلهى جه‌زیره با ئه‌ده‌ى بۆتانته

حه‌مدى شاعیر، هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستى به خوێندن كردووه له قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى ڕِوشدییهى سه‌ربازى و له مزگه‌وته‌كانى شارى سلێمانى خوێندوویه‌تى و تا دوا قۆناغى ئه‌وكاتى خوێندنه‌كه‌ى هه‌ر یه‌كه‌م بووه. جێگه‌ى باس كردنه شاعیرى به‌ناوبانگ «مسته‌فا به‌گى كوردى» مامى بووه و «ئه‌وڕه‌حمان به‌گى سالم» ئامۆزاى باوكى بووه، بۆیه ڕِهنگه حه‌مدیش به هۆى كاریگه‌رى ئه‌وانه‌وه بووبێته ئه‌و شۆرِه سواره‌ى شێعرى كوردى. به‌پێى سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، حه‌مدى یه‌كه‌م شێعرى له‌ساڵى 1892 داناوه و ئه‌وكات ته‌مه‌نى 14 ساڵان بووه. حه‌مدى له‌ساڵى 1936 به‌هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه كۆچى دوایى کرد و له گردى سه‌یوان به خاك ئه‌سپێردرا.