ئەوڕٶ: 618
دوێنێ: 1265
حەوتوو:5584
مانگ:29342
ساڵ:158198
گشت:1052784
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
خوله پرته‌قاڵ ده‌کڕێ کاتێک سپی ده‌کات، ده‌ڵێ: ده‌ی خوایه مۆزی تێدابێت!!
<    «  /6/ 1397  »    >
شیدسچپج
 12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31 
نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخههۆنراوە, كاری هونەری

جوانی بە پەلە و بە بێ نەوستان ڕۆیی ...

 بۆدیتنی وێنەکە بە قەبارەی گەورەتر، لەسەری کرتە بکە!  


نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهكاری هونەری

ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ ...

 

بۆدیتنی وێنەکە بە قەبارەی گەورەتر، لەسەری کرتە بکە! 
نویسندهلاجان . تاریخ7 /1/ 1391 .شاخهکەسایەتی
شاعیر (خانای‌ قوبادی‌) له‌ ناوچه‌ی‌ ساڵی 1662ی زایینی له ده‌رنێ‌ له‌دایك بووه‌، له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ خوێنده‌واردا په‌روه‌رده‌ كراوه‌، به‌ منداڵی‌ لای‌ مه‌لاكانی‌ (هه‌ورامان) خراوه‌ته‌ به‌ر خوێندن. دواتر له‌شاری‌ (سنه‌) خوێندوویه‌تی‌، زۆر ناوچه‌ی‌ كوردستان گه‌ڕاوه‌. له‌دانانی‌ هۆنراوه‌ی‌ شێوه‌ی‌ گۆرانی‌دا مامۆستا بووه‌، چه‌ند چیرۆكێكی‌ هۆنیوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌: شیرین و خه‌سره‌و، یوسف و زوله‌یخا، له‌یلا و مه‌جنون، ئه‌سكه‌نده‌ر نامه‌، حه‌وت به‌ندی‌ خانا و دیوانی‌ خانا. یه‌كێكه‌ له‌و شاعیرانه‌ی‌ گرنگی‌ به‌ ئازادی داوه‌ و ئه‌و هه‌سته‌ی‌ له‌ شیعره‌كانی‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، شانازی‌ به‌ كورد و زمانی‌ كوردییه‌وه‌ كردووه‌، ئاره‌زووی‌ رێبه‌رێكی‌ دادپه‌روه‌ری‌ بۆ گه‌ل و كۆمه‌ڵ كردووه‌. هۆنراوه‌ی‌ دڵداری‌ و ئایینی‌ و پیاهه‌ڵدانی‌ داناوه‌ هه‌روه‌ها ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ شاره‌زاییه‌كی‌ به‌رزی‌ له‌ مۆسیقادا بووه‌، له‌ساڵی‌ 1747 له‌ ته‌مه‌نی‌ 85 ساڵیدا كۆچی‌ دوایی‌ كردووه‌.
نویسندهلاجان . تاریخ6 /1/ 1391 .شاخهکەسایەتی
سه‌ید یه‌عقووب كوڕی سه‌ید وه‌یسی له‌ساڵی 1802ی زایینی له‌گوندی قه‌مه‌شه‌ی ناوچه‌ی ماهیده‌شتی كرما‌شان له‌دایك بووه، به‌بنه‌ماڵه‌ده‌چنه‌وه‌سه‌ر سه‌یدانی سامره‌یی و له‌قه‌مه‌شه‌ ده‌ژین و له‌هۆزی كه‌لهوڕن.
خوێندنی له‌سه‌ر ڕێنووسی ئایینی كۆن بووه، له‌سه‌ره‌تای ژیانیدا هه‌وڵیداوه‌ ببێ به ‌میرزا، واته‌ خوێنده‌واری ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ری له ‌كرماشان داوه، ڕێی كه‌وتۆته‌ كرند و بێستوون، گه‌شتی تاران و قوم و شیرازی کردووه.
ده‌نگوباسی خوێنده‌واری و شێعری سه‌ید یه‌عقووب گه‌یشتۆته‌ دیوه‌خانی ئیمام قولی میرزا عیمادوده‌وله‌ی كوڕی ده‌وڵه‌ت شا، ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بووه، به‌هۆی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ مامه‌ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن خانی فه‌رمانڕه‌وای كه‌لهوڕ وه‌ك نووسه‌ری (سكرتێری) دیوه‌خان له‌ساڵی 1831 له‌وێ دامه‌زراوه، تا دوایی ژیانی له‌و ماڵه‌ گه‌وره‌یه ‌ماوه‌ته‌وه.
سه‌ید یه‌عقووب ڕۆشنبیری چاكی سه‌رده‌می خۆی بووه، به‌ خه‌ت‌خۆشی ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌ زانستی مۆسیقا و به‌كارهێنانی ئامێری ته‌نبوور هاوتای كه‌م بووه، شاره‌زایی زۆری بووه‌ له ‌ئاوازی مه‌قامه‌كان به‌تایبه‌تی ترپه‌ی هۆره، گه‌شتوگوزار و سه‌یران و ڕاوی پێ خۆش بووه.له‌ سوارچاكیدا ناوی ده‌ركردووه، له‌ وڵاتانی لوڕ و كه‌لهوڕ و به‌ختیاری ناسراو بووه، ده‌نگ هه‌یه ‌گۆیا ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ یارسانان (ئه‌هلی حه‌ق) په‌یدا كردووه، له‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه‌سه‌ری له‌ كرند داوه.
هه‌ندێ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن چووبێته‌ سه‌ر ئایینی یارسان، له ‌شێعریدا شوێنه‌واری ئه‌م ئایینه ‌به‌رچاو ناوكه‌وێ، وا ده‌گێڕنه‌وه‌ سه‌ید یه‌عقووب هه‌ندێ جار كه‌ تووشی باری عیشق و ڕاكێشانی سۆفیزم ده‌بوو به‌سه‌ر وڵاغه‌وه ‌غارغارێن و جلیتبازی ده‌كرد و هۆره‌ی ده‌چڕی.
نازناوی شێعری سه‌ید یه‌عقووب، "سه‌یید"ه‌، هه‌ندێ جاریش "سه‌ی یاقۆ"ی به‌كارهێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ژیانی شاعیریدا به‌"سه‌ی یاقۆ"ش ناسراوه، له‌ناو خه‌ڵكی به‌سه‌ید یه‌عقووبی ماهیده‌شتی ناوبانگی ده‌ركردووه. شاعیر له‌ساڵی 1881 كۆچی دوایی كردووه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی براوه‌ته‌وه ‌ئاوایی قه‌مه‌شه‌ و له‌وێ نێژراوه.
نویسندهلاجان . تاریخ3 /1/ 1391 .شاخهکەسایەتی
ئیبن خه‌له‌کانئیبن خه‌له‌کان
ئیبن خه‌له‌کان نازناوی زانای به‌ناوبانگی کورد "ئه‌حمه‌دی کوڕی شه‌هابه‌ددین محمد"ه‌.
ئیبن خه‌له‌کان له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی مه‌یدانی دینداری و زانستی دینی بووه‌. ئیبن خه‌له‌کان کوڕه‌ بچکۆله‌ی شه‌هابه‌ددین بووه‌ و له‌ ساڵی (608)ی کۆچیدا له هه‌ولێر له‌دایک بووه‌. ته‌مه‌نی دوو ساڵان بووه‌ که‌ باوکی وه‌فاتی کردووه‌. شه‌هابه‌ددین حه‌زی کردووه‌ ئه‌م کوڕه‌ی ڕێگای زانستی دینی بگرێ. ئه‌ویش ئاواته‌که‌ی باوکی هێناوه‌ته‌دی و بڕوانامه‌ی زانستی له‌ گه‌وره‌ زاناکانی سه‌رده‌می خۆی وه‌رگرتووه‌. ئیبن خه‌له‌کان له‌ قوتابخانه‌ی موزه‌فه‌رییه‌ ده‌ستی کردووه‌ به‌ خوێندن و له‌ مه‌جلیسی زانای به‌ناوبانگ "ئه‌بولبه‌ره‌کات"ی ناسراو به‌ "ئیبن مسته‌وفی" دانیشتووه‌.
نویسندهلاجان . تاریخ25 /7/ 1390 .شاخهکەسایەتی
مامۆستا حه‌مدیناوى ته‌واوى «ئه‌حمه‌د به‌گ»ه ‌و نازناوی شێعرى «حه‌مدى»یه ‌و كوڕِى فه‌تاح به‌گى حاجى ئیبراهیم به‌گى مه‌حمود به‌گى ساحێبقرانه‌. له‌ساڵى 1878 له‌شارى سلێمانى هاتۆته‌ دنیاوه‌، بۆ ئه‌م مێژووه‌ش باپیرى پارچه‌ هه‌ڵبه‌ستێكى داناوه‌...

حه‌مدى شاعیر، هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ ده‌ستى به‌ خوێندن كردووه‌ له ‌قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى ڕِوشدییه‌ى سه‌ربازى و له‌ مزگه‌وته‌كانى شارى سلێمانى خوێندوویه‌تى ‌و تا دوا قۆناغى ئه‌وكاتى خوێندنه‌كه‌ى هه‌ر یه‌كه‌م بووه‌. جێگه‌ى باس كردنه‌ شاعیرى به‌ناوبانگ «مسته‌فا به‌گى كوردى» مامى بووه‌ و «ئه‌وڕه‌حمان به‌گى سالم» ئامۆزاى باوكى بووه‌، بۆیه‌ ڕِه‌نگه‌ حه‌مدیش به‌ هۆى كاریگه‌رى ئه‌وانه‌وه‌ بووبێته‌ ئه‌و شۆرِه‌ سواره‌ى شێعرى كوردى. به‌پێى سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان، حه‌مدى یه‌كه‌م شێعرى له‌ساڵى 1892 داناوه ‌و ئه‌وكات ته‌مه‌نى 14 ساڵان بووه‌. حه‌مدى له‌ساڵى 1936 به‌هۆى نه‌خۆشى دڵه‌وه‌ كۆچى دوایى کرد و له ‌گردى سه‌یوان به‌ خاك ئه‌سپێردرا.
نویسندهلاجان . تاریخ22 /7/ 1390 .شاخهکەسایەتی
میسباحوددیوانی ئه‌ده‌ب نێوی عه‌بدوڵڵابه‌گ کوڕی ئه‌حمه‌دبه‌گه و له ڕه‌گه‌زی میرانی موکریانه. ئه‌ده‌ب له نووسین و پزیشکی و نیگارکێشی و مۆسیقادا ده‌ستێکی به‌رزی هه‌بووه و بۆ گۆرانیش شێعری هۆنیوه و ئاهه‌نگی بۆ داناون. له ساڵی 1859ی زایینی­دا له دێی ئه‌رمه‌نی بڵاغی بۆکان­دا له­دایک­بووه. هه‌ر له گونده‌که‌ی خۆیاندا له لای مه‌لای دێی فێری قورئان و هێندیک کتێبی دیکه بووه و دواتر میرزایه‌کی تایبه‌تی بۆ گیراوه و فێری حیسێب و هه‌نده‌سه و نووسینی فارسی بووه. له گه‌ڵ نوسره‌ت ناوێک زه‌ماوه‌ندی کردووه و له 35 ساڵیدا تووشی نه‌خۆشی له‌رزۆکی ده‌بێت و بۆ ده‌رمان ده‌چێته ڕوسیا و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه و چه‌ندین جاری تریش سه‌فه‌ری مۆسکۆ ده‌کات. له ساڵی 1910 دا ده‌چێته شاره‌زوور و له ئاوایی شانه‌ده‌ر ماوه‌یێک ده‌مێنێته‌وه و به نامه‌یێکدا شێعره‌کانی ده‌نێرێت بۆ "تاهیربه‌گی جاف". دوایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موکریان و له دێی باخچه‌دا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌ده‌ب له ساڵی 1912 له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و له گۆڕستانی باخچه‌دا نێژرا. له به‌ڕهه‌مه‌کانی ئه‌و ده‌توانین ئاماژه به کتێبی نوخبه‌تولحیساب و دیوانی شێعره‌کانی بکه‌ین.

بالا