ئەوڕٶ: 280
دوێنێ: 509
حەوتوو:2089
مانگ:10984
ساڵ:79118
گشت:973704
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
به دایکم کوت سه‌رم دێشێ. کوتی بۆ؟ کوتم له‌وانه‌یه شێرپه‌نجه‌ی مێشکم هه‌بـێت. کوتی بـێده‌نگ به قه‌حبه مردوو ... ئه‌و قسه چییه ده‌یکه‌ی؟! مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو که خوا نه‌کات ڕۆڵه گیان!! پێم وایه!!
<    «  /4/ 1397  »    >
شیدسچپج
 1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031 
نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

رۆژێک باڵووڵ لە نزیک جۆگەیێک دانیشتبوو و لە بێکارییان وەک منداڵان چەند باخچەی چووکەی ساز کردبوو. لەو کاتەدا زبێدی هاوسەری هاروون بەوێدا تێدەپەڕی، گەیشتە باڵووڵ و لێی پرسی: "ئەوە چ دەکەی؟"

-بەهەشتی سازدەکەم!

-لەو بەهەشتانەی سازت کردوون، یەکیانم پێدەفرۆشی؟

-بەڵێ.

-بە چەندی؟

ئەوەی ماوە، لە درێژەی بابەتدا بیخوێنەوە...   

نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

ڕۆژێک کابرایەکی فەقیر بە پێش قاوەخانەیەکدا تێدەپەڕی کە بۆنی خواردەمەنی لێوەدەهاتەدەر. چونکە پارەی نەبوو نانە ئیشکەکەی دەرهێنا و لەسەر هەڵمی قابڵەمەی قاوەخانەکەدا ڕایگرت و کاتێک کە نانەکە تەڕ بوو خواردی.

خاوەنی قاوەخانەکە بە سەرسوڕمانەوە چاوی لێدەکرد و چی نەدەکوت. کاتێک کە ڕێبوارەکە ویستی بڕوا، خاوەن قاوەخانە پێشی گرت و داوای دراوی کرد و لێیان بوو بە نێوان ناخۆشی و مشتومڕ. لەودەمەیدا باڵووڵ بەوێدا ڕادەبرد...

ئەوەی ماوە، لە درێژەی بابەتدا بیخوێنەوە...  

نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

باڵووڵ سکەیەکی زێڕی دە­دەست­دابوو و یاریی پێدەکرد. پیاوێکی فێڵباز چونکە بیستبووی باڵووڵ شێتە، هاتەپێش و کوتی: "ئەگەر ئەو سکەیەم بدەیەی، ئەمنیش دە سکەی لەو ڕەنگەت دەدەمێ!"

باڵووڵ کە چاوی بە سکەکانی کابرا کەوت، زانی ئەوان لە مس سازکراون و بەهایەکی وایان نییە، بە کابرای کوت: "بە مەرجێک قەبوڵی دەکەم سێ جاران بە دەنگی بڵند وەک کەر بزەڕێنی!!!"

کابرای فێڵباز قەبوڵی کرد و دەستی کرد بە زەڕاندن. باڵووڵ کوتی: "ئاخر تۆ بەو کەریەتییەت زانیت سکەی من لە زێڕە، پێت وایە من نازانم سکەکانی تۆ لە مسن!!"

کابرای فێڵباز کە ئەوەی گوێ لێبوو، سەری داخست و دوورکەوت.

نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

ڕۆژێک هاروون لەگەڵ باڵووڵ چوونە حەمام. هاروون پرسی: "باڵووڵ، ئەگەر من نۆکەر بام، نرخم چەند دەبوو؟"

-پەنجا دینار!

هاروون تێکچوو و کوتی: "شێتە، هەر ئەو خاولییەی لە نێوقەدم بەستووە، پەنجا دینارە!"

-منیش هەر نەخی ئەویم کوت، دەنا بۆخۆت هیچ نرخێکت نییە!!

نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

ڕۆژێک باڵووڵ گەیشتە ڕێگایەک کە کاروانی هاروون بە شکۆ و تەنتەنەوە بەوێدا تێدەپەڕی. هاروون ویستی گاڵتەی پێبکا، کوتی: "سەرم سوڕماوە کە تۆ بە پێیان دەبینم! ئەدی کەرەکەت کوا ؟!"

باڵووڵ وڵامی داوە: "چەند ڕۆژ لەوەی پێش عومری درێژی بۆ تۆ بەجێهێشت!"

نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

گێلێک لە باڵووڵی پرسی: "ئەرێ تەمەنی مرۆڤ چەندە؟"

باڵووڵ وڵامی داوە: "مرۆڤی نازانم، بەڵام دەبێ تەمەنی تۆ زۆر درێژ بێت!"

نویسندهلاجان . تاریخ29 /5/ 1394 .شاخهکورتەچیرۆک

کابرایەک لەکن خەڵیفە هاروون خۆی هەڵدەداوە کە زانستی ئەستێرەناسیی هەیە. باڵووڵ کە لەوێ بوو، لێی پرسی: "ئەرێ دەزانی جیرانەکەت کێیە؟"

-نازانم.

-جا ئەتۆ کە دراوسێیەکەت ناناسی، چۆن لە ئەستێرەکانی ئاسمان تێدەگەی؟!