ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

05/29 1394

رۆژێک باڵووڵ لە نزیک جۆگەیێک دانیشتبوو و لە بێکارییان وەک منداڵان چەند باخچەی چووکەی ساز کردبوو. لەو کاتەدا زبێدی هاوسەری هاروون بەوێدا تێدەپەڕی، گەیشتە باڵووڵ و لێی پرسی: "ئەوە چ دەکەی؟"

بەهەشتی سازدەکەم!

لەو بەهەشتانەی سازت کردوون، یەکیانم پێدەفرۆشی؟

بەڵێ.

بە چەندی؟

سەد دینار.

زبێد کە دەیەویست لەو ڕێگایەوە یارمەتییەکی باڵووڵ بدات، بە نۆکەرەکەی کوت: "سەد دیناری بدەیە!"

باڵووڵ پرسی: "بەڵگەکەییت ناوێ؟"

بینووسە و بۆم بێنە.

زبێدە ئەوەی کوت و ڕۆیی. شەوێ لە خەونیدا دیتی لە باخێکی دایە بە کۆشکی زێڕین و ڕازاوە بە خشڵ و گەوهەرەوە کە جۆگەی ئاوی بە بۆن و بەرەمی گوڵ و ڕیحانە پێدا دەڕوا و دار و گیای جوانی تێدا و نۆکەر و قەرەواشی ژیکەڵە ئامادە بە خزمەت تێیدا ڕاوەستاون، بەڵگەنامەیەکی نوسراو بە ئاوی زێڕیان بۆ هێنا و کوتیان ئەوە ئەو بەهەشتەیە کە لە باڵووڵت کڕی.

کاتێک زبێد لەخەوێ هەستا، زۆر شاد بوو و خەونەکەی بۆ هاروون گێڕاوە. بۆ سبەینێ هاروون لە دووی باڵووڵی نارد و کاتێک کە هات، پێی کوت: "لە تۆم دەوێ ئەو سەد دینارەم لێوەرگری و یەکێک لەو بەهەشتانەی بە زبێدت فرۆشتووە، بە منیش بفرۆشی!"

باڵووڵ قاقایەکی کێشا و کوتی: "زبێد لە نەدیت کڕی و ئەتۆ دەتهەوێ ئەوەی بیستووتە بیکڕی؟! بە داخەوە پێت نافرۆشم!!!"



ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
تۆخ لار هێڵدار هێڵدار له نێوه‌ڕاست | لای چه‌پ نێوه‌ڕاست لای ڕاست | دانانی وێنۆکه دانانی لینکدانانی لینکی پارێزراو هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگ | شاردنه‌وه‌ی ده‌ق دانانی کوتـنه‌وه وه‌رگێڕان به ڕووسی دانانی Spoiler
کۆدەکە بنوودسە: *