ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

05/29 1394

کچێک لە تەنیایی ماندوو ببوو، پێی خۆش بوو هەرچی زووتر زەماوەند بکا. چووە لای ئاواڵەکەی تا ڕێنوێنیی بکا. هەواڵەکەی کوتی: "منیش تەنیام، بڕۆ با بچینە سەر شاخی و هاوار بکەین تا دوو پیاو پەیدا بن و زەماوەندیان لەگەڵ بکەین."

وێکڕا لە کێوان وەسەرکەوتن تا جێگایێک کە کەسیان نەدەدیت. لەپڕڕا بەیەکەوە هەرایان کرد: "زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟"

.

.

.
بیستیانەوە: "زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟"

.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟

.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟

.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟

.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟

.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟

چاوێکیان لێک کرد، کوڵمەیان سوور هەڵگەڕابوو. چونکە ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەمووە داواکارەیان وێکڕا نەبوو، هاوکات کە لە کێوەکە دەهاتنەوە خوار، لەسەرەخۆ دەیانکوت: "نا ئێمە جارێ دەمانهەوێ بخوێنین!"


 

وشە کلیلییەکان:

ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
کۆدەکە بنووسە: *
وێنە ناکرێتەوە