ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

05/29 1394

باڵووڵ سکەیەکی زێڕی دە­دەست­دابوو و یاریی پێدەکرد. پیاوێکی فێڵباز چونکە بیستبووی باڵووڵ شێتە، هاتەپێش و کوتی: "ئەگەر ئەو سکەیەم بدەیەی، ئەمنیش دە سکەی لەو ڕەنگەت دەدەمێ!"

باڵووڵ کە چاوی بە سکەکانی کابرا کەوت، زانی ئەوان لە مس سازکراون و بەهایەکی وایان نییە، بە کابرای کوت: "بە مەرجێک قەبوڵی دەکەم سێ جاران بە دەنگی بڵند وەک کەر بزەڕێنی!!!"

کابرای فێڵباز قەبوڵی کرد و دەستی کرد بە زەڕاندن. باڵووڵ کوتی: "ئاخر تۆ بەو کەریەتییەت زانیت سکەی من لە زێڕە، پێت وایە من نازانم سکەکانی تۆ لە مسن!!"

کابرای فێڵباز کە ئەوەی گوێ لێبوو، سەری داخست و دوورکەوت.


ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
کۆدەکە بنووسە: *
وێنە ناکرێتەوە