ئەوڕٶ: 175
دوێنێ: 5855
حەوتوو:6736
مانگ:23787
ساڵ:67980
گشت:962566
زۆرینە:32663 لە 1393.09.04
له خوله ده‌پرسن تا ئێستا مۆزت خواردووه؟ ده‌ڵێ ئه‌ی چۆن! ئه‌وه نییه ده‌نکه‌که‌ی بستێکه!!
<    «  /3/ 1397  »    >
شیدسچپج
 1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

» » » چارەی خەمی من مەی نییە...
نویسنده lajan . تاریخ9 /6/ 1396 . دستههۆنراوە

چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌، مه‌یخانه‌‌ بڵێ چی؟

به‌و ده‌رده‌وه‌ مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه‌ بڵێ چی؟

پێم وا نییه‌ له‌و غه‌دره‌وه‌ فریام بکه‌وێ که‌س

ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه‌ بڵێ چی؟

بسکت بده‌ ده‌س شانه‌ به‌ڵام چین مه‌خه‌ ئه‌برۆ

زولفی تۆ شنه‌ تێکی ده‌دا، شانه‌ بڵێ چی؟

هه‌ر عاشقه‌ سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆ

شه‌م ئاگری کردۆته‌وه‌، په‌روانه‌ بڵێ چی؟

تاوانی منه‌ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من،

مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه‌ بڵێ چی؟

شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو

زانا بێ به‌ زنجیره‌وه‌، دێوانه‌ بڵێ چی؟

خاڵی تۆ به‌ په‌رژین و، خه‌یاڵ ناسک و ساده‌

بێچاره‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه‌ بڵێ چی؟

چیرۆکی جوانیی تۆ له‌ ناو لاپه‌ڕ و دێڕا

ناگونجێ ئیتر، نووسه‌ری ئه‌فسانه‌ بڵێ چی؟

تاسه‌ی تۆ که‌ دامده‌گرێ، ده‌ڵێن: ”ئاخری خێر بێ!"

(هێدی) له‌ گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه‌ بڵێ چی؟

"مامۆستا هێدی"

بازدید کننده عزیز, شما هنوز به عضویت سایت در نیامده اید.
پیشنهاد ما اين است كه در سایت ثبت نام کنید و یا وارد سایت شوید.

به‌ڕێز، وا دیاره هێشتا اندامی ماڵپه‌ڕ نی.
پێشنیارمان ئه‌وه‌یه له ماڵپه‌ڕدا ناونووسی بکه‌ی یان بـێیه ناو ماڵپه‌ڕ.

ارسال نظر

نام - نێو:*
ایمیل - ئیمێل:*
متن نظر (ده‌قی بۆچوون):
کد امنیتی را وارد کنید (کۆدی هێمنایه‌تی بنووسه):*