ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

08/19 1397

 

ھەژار ( (عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی)
لەدایکبوون: 1921  لە مەهاباد
کۆتایی ژیان: 1991 کەرەج
شوێنی ژیان: مەهاباد، بەغدا، هەولێر، لوبنان، سووریا، کەرەج
شوێنی گۆڕ: لە گۆڕستانی ( (باخی فیردەوس)ی مەھاباد
پیشە: شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ
بەرهەمەکان:
بە کوردی: بەیتی سەرە مەڕ، چێشتی مجێور، ئاڵە کۆک، وەرگێڕانی مەم و زین بە ھۆنراوە لە کورمانجییە بۆ سۆرانی، بۆ کوردستان، دیوانی ھەژار، وەرگێڕانی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بۆ کوردی، وەرگێڕانی چوارینەکانی خەیام لە فارسییەوە بۆ کوردی، مێژووی ئەردەڵان، وەرگێڕانی یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە لە فارسییەوە بۆ کوردی، وەرگێڕانی دایە باوە کێ خراوە؟لە فارسییەوە بۆ کوردی، شەرحی دیوانی مەلای جزیری، وەرگێڕانی قورئان بە کوردی، وەرگێڕانی ھۆزی لە بیرکراوی گاوان لە عەرەبییەوە بۆ کوردی، فەرهەنگی وشەی ھەنبانە بۆرینە ( (کوردی بە کوردی و فارسی)، دەق و مانا لێکدانەوەی دیوانی شێخ ئەحمەدی جزیری ( (مەلای جزیری)، وەرگێڕانی عیرفان بەرانبەری ئازادی دوکتور عەلی شەریعەتی لە فارسییەوە بۆ کوردی
بە فارسی: تاریخ سلیمانیە ( (مێژووی سلێمانی)، روابط فرھنگی ایران و مصر ( (پەیوەندیە کولتورییەکانی نێوان ئێران و میسر)، قانون در طب، نوسراوەی ئیبن سینا لە عەرەبییەوە بۆ فارسی، آثارالبلاد و اخبارالعباد زکریا قزوینی لە عەرەبییەوە بۆ فارسی

 


ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
کۆدەکە بنووسە: *
وێنە ناکرێتەوە