12/1 1389
حه‌سه‌ن زیره‌ک حه‌سه‌ن زیره‌ک (گۆرانی‌بێژ . 1351-1300ی هه‌تاوی)

ناوی حه‌سه‌ن، ناوی بنه‌ماڵه‌‌یی زله‌بۆکانی و نازناوی زیره‌ک بوو و له رێکه‌وتی 8ی سه‌رماوه‌زی 1300ی هه‌تاوی له گه‌ڕه‌کی سه‌رقه‌ڵا له شاری بۆکان له‌دایک بوو. ناوی باوکی عه‌وڵا و ناوی دایکی ئامین بووه. له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا (به وته‌یێکی‌تر له ته‌مه‌نی 11 ساڵێدا) باوکی مرد و دوایه‌ش دایکی مێردی کرده‌وه و ژیانی حه‌سه‌ن زیره‌ک و خوشک و براکانی که‌وته ناخۆشی و لێک جیا بوون. له زۆر شاری کوردستانی ئیران و عێراقدا ماوه‌ته‌وه و شاگرد قاوه‌چی و شاگرد مسگه‌ر بووه. له شاری کرماشاندا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی مۆسیقادا چالاکی کردووه و گۆرانی زۆر جوان و به نرخی خوڵقاندووه. هه‌روه‌ها له رادیۆ تاران و رادیۆ کرماشان و رادیۆ به‌غدا کاری کردووه و گۆرانی کوتووه.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه حه‌سه‌ن زیره‌ک سه‌وادی خوێندن و نووسینی نه‌بوو، به‌ڵام لێهاتووییه‌کی بێ‌وێنه‌ی له کوتنی شێعر و سازکردنی ئاهه‌نگ و گۆرانیبێژیدا نواند. هه‌ر ئه‌و به‌هره و تواناییه‌ی بوو به هۆکاری ناوبانگ ده‌رکردن و زۆر بوونی لایه‌نگران و خولیاوانی ئه‌و.

حه‌سه‌ن زیره‌ک له‌گه‌ڵ خاتوو میدیا زه‌ندی بێژه‌ری به‌شی کوردیی رادیۆ تاران زه‌ماوه‌ندی کرد و دوو کچیان بوو به ناوی مه‌هتاب (ئاره‌زوو) و مه‌هناز (ساکار)، که چه‌ند گۆرانی به‌وان هه‌ڵکوتووه.

حه‌سه‌ن زیره‌ک له ئێران و عێراقدا رووی خۆشی نه‌دیت و چه‌ند جاران له به‌ندیخانه‌کانی ئه‌م دیو و ئه‌و دیو گیرا. ساڵه‌کانی دوایی ته‌مه‌نی له شاری بۆکاندا ماوه و تووشی نه‌خۆشییه‌کی درێژخایه‌ن بوو تاکوو له رۆژی 4ی پووشپه‌ڕی 1351ی هه‌تاویدا له نه‌خۆشخانه‌ی بۆکان گیانی له‌ده‌ست‌دا و ته‌رمه‌که‌ی له داوێنی کێوی ناڵه‌شکێنه‌ی بۆکان به خاک ئه‌سپێردرا.
ئه‌ندام
وڵام 13 سه‌رماوه‌زی 1391 20:55 شهناز
دست خوش. خوشم اومد.

ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
تۆخ لار هێڵدار هێڵدار له نێوه‌ڕاست | لای چه‌پ نێوه‌ڕاست لای ڕاست | دانانی وێنۆکه دانانی لینکدانانی لینکی پارێزراو هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگ | شاردنه‌وه‌ی ده‌ق دانانی کوتـنه‌وه وه‌رگێڕان به ڕووسی دانانی Spoiler
کۆدەکە بنوودسە: *