ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

08/21 1397

 

 

مەترسی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک بۆ منداڵان
لێکۆڵینەوەیەکی زانستی هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لەلایەن منداڵانەوە و داوا لە دایک و باوکان دەکات بەهیچ شێوەیەک رێگە بەو کارە نەدەن و ئەگەر منداڵەکانیشیان مۆبایل بەکاردەهێنن هەرئێستا و هەرچی زووە لەدەستیان وەربگرن.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی کە رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاوی کردوەتەوە، بەکارهێنانی ئامێری تەلەفۆنی زیرەک لەلایەن منداڵانەوە بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان دوو ساڵ و کەمترە، زیانی گەورەی هەیە لەسەر تەندروستی و باری دەروونییان.
بەپێی لێکۆڵینەوەکە، بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک بۆ ماوەی سەعاتێک دەبێتە هۆی تووشبوونی منداڵان و تازە پێگەیشتووان بە گۆشەگیری و کەم بوونەوەی ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵسوکەوت و باری سۆزداری.
لێکۆڵەران گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی کە ئەو تازە پێگەیشتووانەی کە تەمەنیان لەنێوان ( (14) بۆ ( (17) ساڵدایە زیاتر رووبەڕووی ئەو کاریگەرییە خراپانە دەبنەوە و بگرە زیاتر کاریگەریی لەسەر دەروون و گەشەی مێشکیان دروست دەکات، بەراورد بە منداڵان کە مێشکیان بەردەوام لە گەشەدایە.
هەروەک ئەو منداڵانەی کە لە دایەنگەکاندان و مۆبایلی زیرەک بەکاردەهێنن، توانای ڕاگرتنی هاوسەنگی و توڕەیی خۆیان نییە و زوو هەڵدەچن، ئەو منداڵانەش کە تەمەنیان لەنێوان ( (11) بۆ ( (13) ساڵدایە و ڕۆژانە مۆبایلی زیرەک بەکاردەهێنن، توانای فێربوونیان کەم دەبێتەوە و حەزی فێربوون و پەرەپێدانی تواناکانیان لەدەستدەدەن.

وشە کلیلییەکان:

ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
کۆدەکە بنووسە: *
وێنە ناکرێتەوە