ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

07/12 1389
کوژاندنه‌وه‌ی كامپيوتێر به بێ داخرانی پرۆگرامه‌کان1- بۆ ئه‌و کاره، بچنه control panel و بڕگه‌ی power options بکه‌نه‌وه. له ده‌لاقه‌ی نوێدا بچنه به‌رگی Hibernate و بڕگه‌ی Enable Hibernation چالاک که‌ن.

2- دوایه له مێنوی Start بڕگه‌ی Turn off computer هه‌ڵبژێرن. کاتێک که Turn off کراوه، کلیلی shift داگرن ده‌بینن که بڕگه‌ی Standby ده‌گۆڕێت بۆHibernate . ئێستا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر Hibernate کرته بکه‌ن، كامپيوتێر ده‌کوژێته‌وه.

هه‌روه‌ها ده‌توانن له رێگایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و کاره بکه‌ن.

3- دوای چالاک کردنی Hibernation ( (به‌شی یه‌که‌م) له‌سه‌ر Taskbar کرته‌ی راست بکه‌ن و Task Manager هه‌ڵبژێرن. له ده‌لاقه‌ی کراوه‌دا له‌سه‌ر Shut Down کرته بکه‌ن و Hibernate هه‌ڵبژێرن. باشیی ئه‌و شێوه‌یه ئه‌وه‌یه که کاتی کوژاندنه‌وه‌ی کامپیوتێر ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که ئاواڵه‌ن، نابه‌سترێن و کاتی هه‌ڵبوونه‌وه‌ی کامپیوتێر ئه‌و پرۆگرامانه ده‌کرێنه‌وه و درێژه به کاره‌که‌یان ده‌ده‌ن.
وشە کلیلییەکان:

ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
کۆدەکە بنووسە: *
وێنە ناکرێتەوە