جگه‌رخوێن
شاعیری كورد شێخ مووس كوڕی حه‌سه‌ن كوڕی محه‌مه‌د ناسراو به "جگه‌رخوێن" له ساڵی 1984ی زایینی له گوندی "حه‌سار" نزیك شاری ماردین له‌دایک بووه. به منداڵی شوان و گاوان بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌داربووه و باوکی کۆچی دوایی کردووه، خوشکه‌که‌ی به‌خێوی کردووه و دواتر له‌به‌ر نه‌داری و هه‌ژاری به‌ناچاری گوندی حه‌سار جێده‌هێڵن و له‌ساڵی 1914 بۆ گوندی "عامووده" ده‌یگوێزنه‌وه.
به‌هه‌ر جۆرێك بێت، ناردوویانه به‌ر خوێندن له حوجره‌ی مزگه‌وت و سه‌رجه‌م خوێندنه‌کانی زۆر زیره‌کانه تێپه‌ڕاندووه. هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان گه‌ڕاوه و له ده‌ستی مه‌لا عوبێد ئیزنی وه‌رگرتووه. دواتر به‌هۆکاری بینینی زۆرداری ده‌ستی به کاری ڕامیاری کردووه و دواتر بووه به شاعیرێكی لێهاتوو.
جگه‌رخوێن له‌ساڵی 1946 ڕوو ده‌کاته شاری قامیشلی و له‌ساڵی 1954دا بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی سوریا ده‌پاڵێورێت. له‌ساڵی 1959دا جگه‌رخوێن ڕووده‌کاته عێراق و تا ساڵی 1963 له زانکۆی به‌غدا ده‌بێته مامۆستای وانه‌بێژ له به‌شی زمانی کوردی. دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قامیشلی سه‌رقاڵی نووسین و کاری ڕامیاری ده‌بێت. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا و له شاری دیمه‌شق ده‌خرێته به‌ندیخانه‌وه.
له‌ساڵی 1973دا به‌ره‌وو لوبنان ده‌چێت و له‌ساڵی 1976دا بۆ سوریا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌ساڵی 1979 ناچار ده‌بێت ڕووبکاته وڵاتی سوێد و له‌وێ وه‌ك په‌نابه‌رێك ده‌گیرسێته‌وه و به‌نووسینه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت و له 22ی ئۆکتۆبری 1984دا کۆچی دوایی ده‌کات و ته‌رمه‌که‌ی بۆ قامیشلی ده‌گوێزرێته‌وه و ده‌نێژرێت. به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و شاعیره پایه‌به‌رزه ئه‌وانه‌ن:
هۆنراوه‌کان
- دیوانی یه‌که‌م "Prîsk û Pêtî"، ساڵی 1945 دیمه‌شق
- دیوانی دووهه‌م "Sewra Azadî"، ساڵی 1954 دیمه‌شق
- دیوانی سێهه‌م "Kîme Ez"، ساڵی 1973 دیمه‌شق
- دیوانی چواره‌م "Ronak"، ساڵی 1980 ستۆکهۆڵم
- دیوانی پێنجه‌م "Zend-Avista"، ساڵی 1981 ستۆکهۆڵم
- دیوانی شه‌شه‌م "Şefeq"، ساڵی 1982 ستۆکهۆڵم
- دیوانی حه‌وته‌م "Hêvî"، ساڵی 1983 ستۆکهۆڵم
- دیوانی هه‌شته‌م "Astî"، ساڵی 1985 ستۆکهۆڵم
زمان و فه‌رهه‌نگ
- "Destûra Zimanê kurdî"، ساڵی 1961 به‌غدا
- "Ferheng, perçê yekem"، ساڵی 1962 به‌غدا
- "Ferheng, perçê diwem"، ساڵی 1962 به‌غدا