دوایین مۆدێلی حاڵ گرتن!!
کچێکی لاوی خه‌ڵکی مه‌کزیک بۆ کارێکی ئیداری چه‌ند مانگه ناردرا بۆ ئارژانتین. پاش دوو مانگ، نامه‌یێک له ده‌زگیرانه شۆخه مه‌کزیکییه‌که‌ی پێگه‌یشت به‌و ناوه‌رۆکه:
"لۆرای خۆشه‌ویست، به‌داخه‌وه چیتر ناتوانم به‌و په‌یوه‌ندییه له دووره‌وه درێژه بده‌م و ده‌بێ پێت بڵێم که له‌و ماوه‌یه‌دا ده جار خه‌یانه‌تم پێکردووی!! ده‌شزانم نه من و نه تۆ ئه‌و بارودۆخه‌مان پێ خۆش نییه. بمبووره و وێنه‌که‌ی من که لای تۆیه بۆمی بنێره‌وه. به خۆشه‌ویستییه‌وه: رۆبه‌رت"
کچه لاوه‌که که له نامه‌ی ده‌زگیرانه‌که‌ی ره‌نجابوو، له هه‌موو هاوکارانی ویست که وێنه‌یێک له برا، کوڕه‌مام، کوڕه‌خاڵ، ده‌زگیران و ... بۆ ئه‌و بێنن. پاش کۆکردنه‌وه‌یان، هه‌موو وێنه‌کانی له‌گه‌ڵ وێنه‌ی ده‌زگیرانه‌که‌ی له پاکه‌ت نا و نووسراوه‌یێکیشی له‌گه‌ڵ نارد به‌و ناوه‌رۆکه:
"رۆبه‌رتی خۆشه‌ویست، بمبووره، هه‌رچه‌ندی بیرم کرده‌وه قه‌ڵافه‌تی تۆم وه‌بیر نه‌هاته‌وه، تکایه وێنه‌که‌ی خۆت له‌وانه‌دا بدۆزه‌وه و ئه‌وانی دیکه‌م بۆ بنێره‌وه."