11/6
1389

دوای داوای گۆڤاری «ویچ کامپیوتێر»، بیۆلۆژیستێک به که‌ڵک وه‌رگرتن له میکروسکۆپی ئه‌لێکترۆنیکی، ته‌خته‌کلیله‌کانی کۆمپانیایه‌کی گه‌وره‌ی تاقیکرده‌وه و ئاکامی سه‌رسوڕهێنه‌ری دا به‌و گۆڤاره. له‌و لێکۆڵینه‌وه‌دا، پێنج ته‌خته‌کلیلی تاقیکراو له نێوان کیبۆرده‌کانی کۆمپانیایه‌کی به‌ناوبانگی ئینگلیسی، 150 به‌رابه‌ر راده‌ی زینده‌واری زیانبار بۆ سڵامه‌تیی مرۆڤ له شوێنی کاردا پێشان داوه و ئه‌وه دهردێخێت که زینده‌وارانی میکرۆسکۆپی له‌سه‌ر کیبۆردهکانیتر، پێنج به‌رابه‌ری به‌ردی ئاوده‌ستانه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان، سه‌ره‌کیترین هۆی هه‌بوونی میکرۆب و باکترییه‌کان، له لایێکه‌وه خاوێن نه‌کردنه‌وه‌ی تهختهکلیلهکانه و له لایێکی تره‌وه رێکخشانی هه‌میشه‌یی کلیله‌کان له‌گه‌ڵ قامکانی پیسی کاربهرانه.
وشە کلیلییەکان: