مامۆستا فاتیحی
مامۆستا مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی ئاشوفته ناسراو به «فاتیحی» شاعیری به هه‌ست و به‌توانا له ساڵی 1314 یان ١٣١٣ی هه‌تاوی له گوندی «یاراڵی» ناوچه‌ی گه‌وركی مه‌هاباد له دایك بووه. له منداڵیه‌وه خوێندنی زانسته دینییه‌كان ده‌سپێده‌کات. له ته‌مه‌نی دوازده ساڵییه‌وه له گوندی سۆغالوێی پیرانشار له لای مامۆستا ئه‌حمه‌دی سه‌لیمی ناسراو به ( (مه‌لا دۆنه‌خۆر) وانه‌ی خوێندووه و دوایه‌ش له خزمه‌ت مه‌لا عه‌بدووڵڵای سولێمانی قورئانی ختم كردووه. بۆ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران و عێراق بۆ خویندن چووه و هاوكات له گه‌ڵ خوێندنی زانسته ئایینیه‌كان، هه‌ستی شاعیرانه‌ی له شه‌ڕه شێعری شه‌وانی جومعه و سێشه‌ممانه‌دا گه‌شه ده‌كا و ده‌بێته شاعیرێكی خاوه‌ن هه‌ست و كۆمه‌ڵه شێعرێكی پاراوی هه‌ن. له ساڵی ١٣٣٩ی هه‌تاوی له خزمه‌ت مامۆستا نه‌جمه‌دین كه‌وكه‌بی له گوندی ئاڵوه‌تانی سه‌رده‌شت ئیجازه‌نامه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه.
له ساڵی 1346 یان 1347دا مامۆستا له لایه‌ن ڕژیمی شاوه گیرا و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر کرا، دوای ئازاد بوون په‌ڕیوه‌ی كوردستانی ئه‌و دیو بوو.
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به سه‌ر رژێمی پاشایه‌تیدا گه‌ڕاوه پیرانشار و له ساڵی ١٣٧٠ ی هه‌تاوی له گوندی گرداشه‌وانی پیرانشار بۆوه مه‌لا و له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٩/٨/١٣٨٢ ژیانی کۆتایی پێهات و له گۆڕستانی گرداشه‌وان به خاك ئه‌سپێردرا.