03/23
1389
که‌ماڵه‌دین موده‌ڕڕیسی: له ساڵی 1315ی هه‌تاوی له گوندی جه‌ڵدیانی پیرانشار له دایک بوو. باوکی مامۆستا مه‌لا محمه‌مه‌د ساڵحی موده‌ڕڕیسی مامۆستاێێکی ئایینی گه‌وره و زانا بوو که له گونده‌کانی جه‌ڵدیان و په‌سوێ فێرگه‌ی ئایینی دانابوو و ژمارێکی زۆر فه‌قێ و قوتابی هه‌بوون. که‌ماڵه‌دینیش پێشنیازه‌کانی زانیاریی ئایینی له کن باوکی فێر بوو و 18 ساڵانیش خه‌ریکی وه‌رگرتنی زانیاریی ئیسلامی بوو له خرمه‌ت مامۆستایانی وه‌ک مه‌لا عه‌بدوڵڵا، مه‌لا ته‌ها، مامۆستا عارفی مه‌لا باقر، مامۆستا مه‌لا وسێن مه‌جدی له پیرانشار و مه‌ریوان و مه‌هاباددا. دو جاران له خزمه‌ت ئه‌و مامۆستایانه ئیزنی فتوا و ده‌رس کوتنی وه‌رگرتووه. که‌ماڵه‌دین له ساڵی 1340دا شوێنی ژیانی خۆی گۆڕی و چووه تاران. پاش تێپه‌ر کردنی خولی ‹ته‌ربیه‌ت موعه‌لیم› له وه‌زاره‌تی بارهینان و فێرکردن‌دا ( (آموزش و پرورش) دامه‌زرا و له قوتابخانه‌کانی تاران‌دا خه‌ریکی فێرکاری بوو و له ساڵی 1345دا لیسانسی زمان و وێژه‌ی عاره‌بی له زانستگه‌ی تاران وه‌رگرت و هاته نه‌غه‌ده و خه‌ریکی فێرکردن بوو. له ساڵی 1347دا گیرا و پاشان به‌ربوو و له قوتابخانه‌کانی ورمێ و تاران‌دا دریژه‌ی به فێرکردن دا. له ساڵی 1353دا فۆقی لیسانسی زمان و وێژه‌ی عاره‌بی وه‌رگرت و به کاری درێژه دا و له ساڵی 1376ڕا که کاری ته‌واو بوو ( (بازنیشه‌ست بوو) هه‌تا ئێستا له زانستگه‌یه‌کاندا کاری فێرکاری ده‌کات. له لێکۆڵینه‌وه‌کانی گرینگی ئه‌و مامۆستایه، ‹شرح معلقات دهگانه›یه.
مشاهیر کرد، مه‌ردۆخ رۆحانی، نه‌شری سروش 1364ی هه‌تاوی.
مشاهیر کرد، مه‌ردۆخ رۆحانی، نه‌شری سروش 1364ی هه‌تاوی.
وشە کلیلییەکان: