ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

01/31 1388
خێراترین که‌ڵه‌‌کامپیوتێری جیهان بۆ یارمه‌تیی ئه‌ستێره‌ناسانخێراترین که‌ڵه‌‌کامپیوتێری جیهان ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیی ئه‌ستێره‌ناسان له راوکردنی ماده‌ی تاریک‌دا.

خێراترین که‌ڵه‌‌کامپیوتێری جیهان به‌رهه‌می کۆمپانیای IBM ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیدان به ئه‌ستێره‌ناسان بۆ تێگه‌یشتن له ماده‌ی تاریکی جیهان.

ئه‌و کۆمپانیایه که ناوی ئه‌و که‌ڵه‌کامپیوتێره‌ی Roadrunner داناوه، له ساڵی 2008دا به دنیا ناساند. ئه‌و که‌ڵه‌کامپیوتێره که جێگایێکی 560 میتری چوارگۆشه ده‌گرێت تا راده‌یێک خێرایه که ده‌توانێ له ماوه‌ی رۆژێکدا کاری ژماردنێک ئه‌نجان بدات که ته‌واوی 6 میلیارد که‌س دانیشتووی سه‌ر زه‌وی بێ وچان له ماوه‌ی 46 ساڵ له ته‌واوی 24 کاتژمێری شه‌و و رۆژانه‌دا به ژمێره‌ری باغه‌ڵی خۆیان ده‌توانن حیسێبی بکه‌ن. ئه‌ستێره‌ناسان له‌و ساڵانه‌دا هه‌نگاوی گرینگیان بۆ ناسینی دنیا هه‌ڵگرتووه و وه‌ده‌ریان خستووه که زیاتر له 90%ی ئه‌و ماده‌ و هێزانه‌ی جیهانیان پێکهێناوه، شاراوه‌ن به‌ جۆرێک که 22%ی کۆی جیهان له ماده‌ی تاریک و 74%ی له هێزی تاریک سازکراوه.

لێکۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ ماده‌ و هێزی تاریک به که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌له‌سکۆپه‌کان زۆر سه‌خته،‌ بۆیه زانیاران هیوادارن به وێنه‌سازی وێچوو له خێراترین که‌ڵه‌کامپیوتێری دنیا ئاکامی باشتر بۆ تێگه‌یشتن له ماده‌ی تاریک وه‌ده‌ست بێنن
وشە کلیلییەکان:

ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
کۆدەکە بنووسە: *
وێنە ناکرێتەوە