مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین وێڵزی (ئه‌شعه‌ری)
0
3 677
مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین وێڵزی ( (ئه‌شعه‌ری): کوڕێکی دیکه‌ی مه‌لا عه‌بدوڵڵای وێڵزییه و له رێکه‌وتی 1322ی مانگی‌دا له ئاوایی په‌سوێ له دایک بوو و له خزمه‌ت باوکی‌دا قورئان و کتێبه‌کانی ئایینی فێر بوو و له وانه‌کانی برا گه‌وره‌که‌شی ( (مه‌لا عه‌لی) که‌ڵکی وه‌رگرت و پاشان بۆ فێربوونی زۆرتر رۆیی بۆ هه‌ولێر و له خزمه‌ت مه‌لا ئه‌بووبه‌کر کوڕی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی هه‌ولێری زانیاریی خۆی زیاتر کرد و ئیزنی وه‌رگرت و دوایه خه‌ریکی پێش نوێژی و فێرکاری و ئامۆژگاری ئایینی بوو. ئه مامۆستایه له ژیانی‌دا جگه له زانیارییه‌کی زۆر له ئایین‌دا، شێوازێکی نوسینی جوانی هه‌بووه. له ساڵی 1349ی مانگی‌دا ژیانی کۆتایی پێهات.
سه‌رچاوه‌کان:
مشاهیر آذربایجان، په‌رویز عه‌قلمه‌ند، به‌رگی یه‌که‌م 1385ی هه‌تاوی.