لێم ون نابی ...
لێم ون نابی ...
هۆنراوه‌ی: شنۆ عه‌زیزی
وا تێنه‌گه‌ی، گه‌ر بڕۆیت و ئاوڕ له من نه‌ده‌یته‌وه
یاد و شێوه‌ت ئه‌سڕمه‌وه
لێم ون نابی
گه‌ر سه‌د خۆشه‌ویستت ببێ و هه‌ر رۆژه‌ی
مه‌یلت، ئاواره‌ی روخسارێ ببێ و خۆشه‌ویستیت
سواڵکه‌رێکی سه‌ره‌ڕێ بێ
لێم ون نابی
تۆدارستانێکی چۆڵی و
نه باڵنده‌ت تیا ده‌فڕێ و
نه گوڵێکت تیا ده‌پشکوێ،
هه ر ره‌شه‌با و گێژه‌ڵووکه‌ت تیا ده‌خولێ
لێم ون نابی
هه‌تا بڕۆی زیاتر عه‌شقت له ناو دڵما ره‌نگ ئه‌داته‌وه
هه‌ستی وێڵت زیاتر نوقمی خۆشه‌ویستیم ئه‌کاته‌وه
خه‌ونی ئه‌وین زیاتر خه‌وی شه‌وم هێدی ئه‌کاته‌وه
لێم ون نابی ...
هۆنراوه‌ی: شنۆ عه‌زیزی
وا تێنه‌گه‌ی، گه‌ر بڕۆیت و ئاوڕ له من نه‌ده‌یته‌وه
یاد و شێوه‌ت ئه‌سڕمه‌وه
لێم ون نابی
تۆ له قووڵایی دڵێکای به مردنیش چاری نایه
له ناو چاوانێکا ون بووی که فرمێسکی دووایی نایه
ئاوێته ی هه‌ست و رۆحێکی که له مێشکتا جێگای نییه
لێم ون نابی
عه‌شقی تۆ لام، هه‌تاوێکی هه‌تاییه
گه‌ر ئه‌یشزانم، رۆژێکیان هه‌ر ده‌مسووتێنێ
به‌ڵام دوو هێنده‌ی خۆره‌تاو:
دووری ده‌نگ و چاوه‌کانت جه‌سته و رۆحم ده‌سووتێنێ