ماڵپەڕی لاجان: هونەر، کاریکاتێر، شێعر، پەندی پێشینیان و کەسایەتی

12/1 1389
کۆمپانیای گووگڵ له وێبلاگی فه‌ڕمی خۆیدا به شادییه‌وه باسی دۆزینه‌وه‌یێکی گرینگی کۆنینه‌ی کرد. به پێی ئه‌و راپۆرته، ئه‌و کاره له لایه‌ن پروفیسۆر لی به‌رگر له زانکۆی Witswatersrandی ژوهانسبۆرگی ئافریقای باشووره‌وه کراوه. ئه‌و زانیاره له مانگی مارسی 2008ڕا تا ئێستا توانیویه‌تی به کارپێکردنی نه‌رمامێری Google Earth و به یارمه‌تیی هاوکاره‌که‌ی، به‌شێکی زۆر له ئه‌شکه‌وت و شوێن‌گه‌لێک که فۆسیلی تێدایه، دیاری بکات. له سه‌ره‌تای ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا، 130 ئه‌شکه‌وت ناسرابوو و 20 فۆسیل له ناوچه‌که‌دا هه‌بوو به‌ڵام به وێنه‌گه‌لێکی وردبینانه‌ی سه‌ته‌لایتی Google Earth، پرۆفیسۆر به‌رگر توانی نزیک به 500 ئه‌شکه‌وت و فۆسیل له‌م ناوچه‌یه‌دا بدۆزێته‌وه. له یه‌کێک له‌و دۆزینه‌وانه‌دا، هێندێک به‌شی فۆسیلی Australopithecus sediba ناسرا. پێشینه‌ی ئه‌و فۆسیلانه‌یان له 78/1 تا 95/1 میلیۆن ساڵ به‌راورد کردووه. ئه‌م دۆزینه‌وانه ده‌توانن وڵامی هێندێک له پرسیاره‌ گرینگه‌کان له‌مه‌ڕ باپیرانی سه‌ره‌تایی مرۆڤه‌کان له ئافریقادا بده‌نه‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناوچه‌یه پێشتر له لایه‌ن کۆنینه‌ناسان لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر کراوه. گووگڵ به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیییه‌وه هیواداره زانیاران به که‌ڵک وه‌رگرتن له نه‌رمامێره خۆڕاییه‌کانی ئه‌و کۆمپانیایه وه‌ک Google Earth و Google Map بتوانن ده‌سکه‌وتی زیاتریان له جیهان هه‌بێت.
وشە کلیلییەکان:

ناردنی لێدوان

ناو:*
ئیمێل:*
دەقی لێدوان:
کۆدەکە بنووسە: *
وێنە ناکرێتەوە