پیره پیاوی 80 ساڵه
کابرایێکی 80 ساڵه بۆ تاقیکردنی سڵامه‌تیی چووه لای دوکتۆر. دوکتۆر دوای پشکنینێکی زۆر له بارودۆخی ئێستای پیره پیاوی پرسی و ئه‌ویش وڵامی داوه: "هیچ کات ئاوا باش نه‌بوومه. له‌مێژ نییه له‌گه‌ڵ کچێکی 25 ساڵه زه‌ماوه‌ندم کردووه و ئێستا زگی هه‌یه و ورده ورده کاتی منداڵ بوونی دێت. رای تۆ چییه دوکتۆر؟!"
دوکتۆر چه‌ند چرکه بیری کرده‌وه و کوتی: "باشه. با چیرۆکێکت بۆ بگێڕمه‌وه. من راوچییه‌کی به توانا ده‌ناسم که هه‌موو هاوینان و به‌هاران ده‌چێته راوکردن. رۆژێک که زۆر به په‌له ده‌بێ، به هه‌ڵه له جیاتی تفه‌نگ، چه‌تره‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ و ده‌چێ بۆ دارستان! هه‌ر وا که ده‌ڕوا له نه‌کاو له پشت داران‌ڕا پڵنگێکی لێ په‌یدا بوو. راوچی چه‌تره‌که‌ی بۆ لای پڵنگه‌که نیشانه گرت و ... ته‌ق! پڵنگه کوژرا و که‌وته عه‌رزی!!"
پیره پیاو با سه‌رسوڕمانه‌وه کوتی: "شتی وا نابێ! هه‌ڵبه‌ت که‌سێکی دیکه له پڵنگه‌ی داوه!"
دوکتۆر به پێکه‌نینه‌وه کوتی: "دروست مه‌به‌ستی منیش هه‌ر ئه‌وه بوو!!"