10/8
1389
Google Wave
به‌رهه‌مێکی کۆمپانیای گووگڵه که توانایی په‌یوه‌ندی گرتنی ده‌سبه‌جێی کاربهران به یێکه‌وه و هاوبه‌ش کردنی بیر و بۆچوونه‌کان و به‌ڵگه‌کانیان پێک دێنێت.
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ئیمێل رێگایێکی په‌یوه‌ندی گرتنی دهرهێڵه و میلیۆن میلیۆن که‌س رۆژانه که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. رێگایتری په‌یوه‌ندی له رێگای ئینترنێت، چات کردنه که به شێوه‌ی سه‌رهێڵ که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت. له‌م ساڵانه‌دا تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک فه‌یس بوک، فرێندفیت و تویتێر هه‌ردووک رێگایان له کن یه‌ک بۆ په‌یوه‌ندیی کاربهران پێکهێناوه. ئێستا، کۆمپانیای گووگڵ به دامه‌زراندنی Google Wave ته‌مای گرتووه هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندییه‌کان له رێگاکانی ده‌ق، ده‌نگ، وێنه، ڤیدیۆ و په‌ڕگه له نێوان کاربهران پێک‌بێنێت. له راستیدا گووگڵ ده‌یه‌وێت شێوه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان کاربهران له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به شێوازێکی خێراتر، به‌ربڵاوتر و پته‌وتر له‌به‌رده‌ستدا بنێت.
له Google Wave دا هه‌رکاتێک بتانهه‌وێت له‌مه‌ڕ بابه‌تێک قسه بکه‌ن، ده‌بێ شه‌پۆلێک ( (Wave) سازکه‌ن تا هه‌ر ئاواڵێک به پێی بیر و بۆچوونی خۆی به شێوه‌ی سه‌رهێڵ یان ده‌رهێڵ وڵامێک بنێرێت. هه‌رچه‌ند گووگڵ پێشتر به لهکنیهک دانانی جیمێل و جیتاک ویستبووی چات و ئیمێل له کن یه‌ک دهکاربکات، به‌ڵام Google Wave به شێوازێکی نوێ ئه‌و کاره ده‌کات.
هه‌رچه‌ند هێشتا ژماری کاربه‌رانی Google Wave زۆر نه‌بوونه، به‌ڵام ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین تاکوو ببینین ئه‌و خزمه‌ته نوێیه‌ی گووگڵ تا چ راده‌یێک لایه‌نگری ده‌بێت.

وشە کلیلییەکان: