خوازبێنیکەری کێوی!
0
1 231
کچێک لە تەنیایی ماندوو ببوو، پێی خۆش بوو هەرچی زووتر زەماوەند بکا. چووە لای ئاواڵەکەی تا ڕێنوێنیی بکا. هەواڵەکەی کوتی: "منیش تەنیام، بڕۆ با بچینە سەر شاخی و هاوار بکەین تا دوو پیاو پەیدا بن و زەماوەندیان لەگەڵ بکەین."
وێکڕا لە کێوان وەسەرکەوتن تا جێگایێک کە کەسیان نەدەدیت. لەپڕڕا بەیەکەوە هەرایان کرد: "زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟"
.
.
.
بیستیانەوە: "زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟"
.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟
.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟
.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟
.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟
.
زەماوەندم لەگەڵ دەکەی؟
چاوێکیان لێک کرد، کوڵمەیان سوور هەڵگەڕابوو. چونکە ئامادەی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو هەمووە داواکارەیان وێکڕا نەبوو، هاوکات کە لە کێوەکە دەهاتنەوە خوار، لەسەرەخۆ دەیانکوت: "نا ئێمە جارێ دەمانهەوێ بخوێنین!"
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک