باڵووڵ و دادوەری

نووسەر: لاجان
0
1 383

 ڕۆژێک کابرایەکی فەقیر بە پێش قاوەخانەیەکدا تێدەپەڕی کە بۆنی خواردەمەنی لێوەدەهاتەدەر. چونکە پارەی نەبوو نانە ئیشکەکەی دەرهێنا و لەسەر هەڵمی قابڵەمەی قاوەخانەکەدا ڕایگرت و کاتێک کە نانەکە تەڕ بوو خواردی.

خاوەنی قاوەخانەکە بە سەرسوڕمانەوە چاوی لێدەکرد و چی نەدەکوت. کاتێک کە ڕێبوارەکە ویستی بڕوا، خاوەن قاوەخانە پێشی گرت و داوای دراوی کرد و لێیان بوو بە نێوان ناخۆشی و مشتومڕ. لەودەمەیدا باڵووڵ بەوێدا ڕادەبرد. کابرای ڕێبوار بانگی کرد و ڕووداوەکەی بۆ گێڕاوە و داوای دادوەریی لێکرد.

باڵووڵ لەخاوەن چێشتخانەکەی پرسی: "ئەو کابرایە لە چێشتەکانی تۆی خواردووە؟"

- نا لە چێشتەکەی نەخواردووە بەڵام لە بۆن و هەڵمەکەی سوودی وەرگرتووە.

- کاکی خاوەن چێشت، جوان گوێ بدەیە!

دوایە باڵووڵ چەند سکەی لە گیرفانی دەرهێنا و دەنک دەنک پێشانی خاوەن چێشتخانەی دەدا و بە حەرزی دادەدا و هەڵی گرتەوە.

خاوەن قاوەخانە پرسی: "ئەوە چ جۆرە پارە دانێکە؟!"

باڵووڵ وڵامی داوە: "بە پێی دادوەریی من کەسێک کە هەڵم و بۆنی چێشت بفرۆشێ، دەبێ لەبری وی تەنیا چاو لە پارە بکات و دەنگی گوێ لێبێت!!!"

 
سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە