باڵووڵ و کابرای فێڵباز
0
1 244
باڵووڵ سکەیەکی زێڕی دەدەستدابوو و یاریی پێدەکرد. پیاوێکی فێڵباز چونکە بیستبووی باڵووڵ شێتە، هاتەپێش و کوتی: "ئەگەر ئەو سکەیەم بدەیەی، ئەمنیش دە سکەی لەو ڕەنگەت دەدەمێ!"
باڵووڵ کە چاوی بە سکەکانی کابرا کەوت، زانی ئەوان لە مس سازکراون و بەهایەکی وایان نییە، بە کابرای کوت: "بە مەرجێک قەبوڵی دەکەم سێ جاران بە دەنگی بڵند وەک کەر بزەڕێنی!!!"
کابرای فێڵباز قەبوڵی کرد و دەستی کرد بە زەڕاندن. باڵووڵ کوتی: "ئاخر تۆ بەو کەریەتییەت زانیت سکەی من لە زێڕە، پێت وایە من نازانم سکەکانی تۆ لە مسن!!"
کابرای فێڵباز کە ئەوەی گوێ لێبوو، سەری داخست و دوورکەوت.
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک