ده‌نکێک که دارێک بوو
ده‌نکێکی چکۆله هه‌بوو که هیچ که‌س نه‌یده‌دیت. چه‌ند ساڵ بوو که بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بیبینێت، له‌گه‌ڵ با ده‌ڕۆیی، خۆی ده‌هاویشته سه‌ر گه‌ڵای داران، هه‌رای ده‌کرد، به‌ڵام هه‌ر وا ده‌نکێکی چووکه بوو و وه‌به‌ر چاو نه‌ده‌هات. ته‌نیا ئه‌و باڵنده یان مێروولانه‌ی بۆ خواردن لێیان ده‌ڕوانی، ده‌یاندیت. ده‌نکه‌که ماندوو ببوو له‌و جۆره ژیانه، له‌و ون بوونه و چووکه بوونه. رۆژێک رووی له خوا کرد و کوتی: "نا ئه‌وه دروست نییه، که‌س من نابینێت. بریا منت گه‌وره‌تر ساز کردبا!" خوا فه‌رمووی: "به‌ڵام چکۆله خۆشه‌ویسته‌که‌م! تۆ گه‌وره‌ی، گه‌وره‌تر له وه‌یکه بیری لێده‌که‌یته‌وه. مخابن که قه‌ت ده‌رفه‌تی گه‌وره بوونت به خۆت نه‌داوه. خولی گه‌وره بوونت له خۆت ساندووه. له بیرت بێت هه‌تا بتهه‌وێ وه‌به‌ر چاو بێیت، نابیندرێیت. ماوه‌یێک خۆت له‌به‌ر چاوان ون که تا دواتر ببیندرێیت!"
ده‌نکه چکۆله‌که لێی تێنه‌گه‌یشت، به‌ڵام چووه بن خۆڵ و خۆی شارده‌وه...
چه‌ند ساڵ دواتر ده‌نکه چکۆله ببو به دارێکی به‌رز و جوان که هه‌موو ده‌یاندیت. دارێک که وه‌به‌ر چاوی هه‌موو که‌س ده‌هات و له ژێر سێبه‌ری رێبوارگه‌لێکی زۆر ده‌حه‌سانه‌وه.