ماسیگری ده‌وڵه‌مه‌ند
ماسیگرێک له دێیه‌کی مه‌کزیک ده‌ژیا. هه‌موو رۆژی چه‌ند ماسییه‌کی ده‌گرت و ده‌یفرۆشتن و ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌ی به خۆشی تێپه‌ڕ ده‌کرد. رۆژێک بازرگانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند لێی پرسی: "چه‌ندی کات ده‌وێت تا ئه‌و چه‌ند ماسییه بگری؟"
ماسیگر وڵامی داوه: "کاتێکی که‌م"
بازرگان کوتی: "بۆ کاتێکی زۆرتر خه‌ریک نابی تا ماسیی زیاتر بگری؟"
وڵامی داوه: "چونکه هه‌ر ئه‌وه‌نده بۆ تێرکردنی خۆم و بنه‌ماڵه‌م به‌سه"
بازرگان به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی: "ئه‌دی کاتی دیکه چ ده‌که‌ی؟"
ماسیگر وڵامی داوه: "له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه رایده‌بوێرم. له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان یاری ده‌که‌م. له‌گه‌ڵ دۆستان گیتار لێده‌ده‌م."
بازرگان کوتی: "ئه‌گه‌ر ژمارێکی زۆرتر ماسی بگری، ده‌توانی لۆتکه‌یێکی گه‌وره بکڕی و به داهاتی ئه‌ویش چه‌ند لۆتکه‌ی دیکه بکڕی و هه‌ر ماسیی زیاتر بگری. دوایه‌ش کۆمپانیایه‌کی دابنێی و له‌و دێیه چووکه بڕۆی و بچییه شارێکی گه‌وره و دوایه‌ش ببیه مرۆڤێکی گرینگ و ده‌وڵه‌مه‌ند"
ماسیگر پرسی: "ئه‌و کاره زۆری ده‌خایێنێت؟"
بازرگان دوای بیرکردنه‌وه‌یێک وڵامی داوه: "نزیک به بیست ساڵ"
دوای چه‌ند چرکه بێده‌نگی، بازرگان درێژه‌ی پێدا: "له هه‌لێکی شیاودا به‌شه‌کانی کۆمپانیایةکه‌ت به نرخێکی زۆر ده‌فرۆشی و ئه‌و کاره میلیۆن میلیۆن دۆڵارت بۆ دێنیت"
ماسیگر پرسی: "دوایه چ ده‌بێت؟"
بازرگان وڵامی داوه: "دوایه کاتی ده‌ست کێشانه‌وه‌ت له کار دێت. ده‌چییه دێیةکی قه‌راخ ئاو و بۆ سه‌رقاڵی ماسی ده‌گری. کاتێکی زۆرتر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ت راده‌بوێری. له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانت یاری ده‌که‌ی و له‌گه‌ڵ دۆستانت گیتار لێده‌ده‌ی و خۆشی راده‌بوێری."
ماسیگر به سه‌رسوڕمانه‌وه چاوێکی له بازرگان کرد. به‌ڵام بازرگان له چاولێکردنی ماسیگر تێنه‌گه‌یشت.