ڕێویی فێڵباز !!
شێر و گورگ لەسەر تەپکەیێک دانیشتبوون و قسەیان دەکرد. ڕێوی کە بەوێدا تێدەپەڕی، چاوێکی لە شێر کرد و بە تەوسەوە کوتێ: "ئەرێ چۆنی؟!!"
گورگ هەستا کە هەڕای بکاتێ و هەڵیدڕێ، بەڵام شێر بە دەستی پێشی گرت و کوتی: "لێیگەڕێ! با هەر وا بڵێ، چییە؟!!"
ڕۆژی دواتریش کە ڕێوی وای بە شێر کوت، گورگ ویستی هەستێت بەڵام شێر نەیهێشت! ڕۆژی سێهەم کە دیسان ڕێوی بە شێری کوتێ: "ئەرێ چۆنی؟!!" گورگ چیدی خۆی بۆ ڕانەگیرا و بە خێرایی هەڕای کردەسەر ڕێوی و ئەویش هەڵات. هەروا کە گورگ لێی نزیک دەبۆوە، ڕێوی چووە نێو کونی کۆلکە دارێکی گەورە و لەوسەریڕا هاتەوەدەر. بەڵام گورگ کە زەلامتر بوو، سەری دەنێو کونی دارەکەدا حاسێبوو! ڕێوی لەولایەڕا هات و لە پشتەوەڕا دەگەڵ گورگ جووت بوو...
ڕۆژی دواتر کە شێر و گورگ لەسەر تەپکەکە دانیشتبوون، ڕێوی دیسان بەوێدا تێپەڕی و بە تەوسەوە کوتی: "ئەرێ چۆنن!!"
هەردووکیان سەریان داخست!!