هاوڕێی پیاو و ژن
ژن و پیاوێک ماوه‌یێک پێش زه‌ماوه‌ندیان کردبوو. پاش چه‌ند مانگ رووداوی سه‌یر دێته پێش. شه‌وێک ژنه نایه‌ته‌وه ماڵێ. سبه‌ینێ کاتی گه‌ڕانه‌وه، مێرده‌که‌ی لێی ده‌پرسێ: "" شه‌وێ دی له کوێ بووی؟!"
ژنه ده‌ڵێ: "له ماڵه یه‌کێک له هاوڕێیانم بووم!" ده‌ستبه‌جێ مێرده په‌یوه‌ندی به 10 که‌س له باشترین هاوڕێیانی ژنه‌که‌یه‌وه ده‌گرێ و لێیان ده‌پرسێ که ژنه‌که‌ی شه‌وی رابردوو له‌کن وان بووه یان نا؟ هه‌ر هه‌موویان وڵام ده‌ده‌نه‌وه: "نا!!"
پاش ماوه‌یێکی‌تر، شه‌وێک پیاوه نایه‌ته‌وه ماڵێ. بۆ سبه‌ینه‌که‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وجار ژنه‌که‌ی لێی ده‌پرسێ: "شه‌وێ دی له کوێ بووی؟!"
پیاوه‌که ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێ: " له ماڵه یه‌کێک له هاوڕێیانم بووم!" ژنه‌که‌ی زوو په‌یوه‌ندی به 10 که‌س له باشترین هاوڕێیانی مێرده‌که‌یه‌وه ده‌گرێ و لێیان ده‌پرسێ که مێرده‌که‌ی شه‌وی رابردوو له‌کن وان بووه یان نا؟ 8 که‌سیان ده‌ڵێن: "به‌ڵێ، شه‌وی رابردوو وێکڕا بووینه!!" و 2 که‌سیشیان ده‌ڵێن: "هێشتا هه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه!!!"
لێره‌دا ژن و مێرده‌که به‌و ئاکامه گه‌یشتن که هاوڕێیانی ژنه‌که باش نین و بۆ متمانه پێکردن نابن، به‌ڵام هاوڕێیانی پیاوه‌که زۆر باشترن و ده‌توانن متمانه‌یان پێ بکه‌ن!