خوا لەو نزیکانەیە

نووسەر: لاجان
0
1 142

 ڕزگار و ڕۆژین لەگەڵ دایک و باوکیان بۆ سەردانی بابەگەورە و دایەگەورە چوونە گوند. دایەگەورە قۆچەقانییەکی دا بە ڕزگار تا کایەی پێبکات. ڕزگار زۆری پێخۆش بوو. بەڵام کاتی قومارکردن، بە هەڵە بەردێکی لە سەری مراویی دایەگەورە دا و ئەویش مندار بوو.

ڕزگار زۆر ناڕەحەت بوو و ترسا. تەرمی مراوییەکەی هەڵگرت و بردی لە پشت دارەکان شاردییەوە. بەڵام هەر کە سەری هەڵێنا، دیتی ئەوە ڕۆژین سەیری دەکا و هەموو شتێکی دیوە. بەڵام خوشکی هیچی نەکوت.

ڕۆژی دواتر دایەگەورە بە ڕۆژینی کوت: "وەرە بۆ شوشتنی قاپەکان یارمەتیم بدە." .ڕۆژین کوتی: "داگەورە، ڕزگار دەیەوێ یارمەتیت بدا!" و لە بن لێوییەوە بە ڕزگاری کوت: "مراوییەکەت لەبیرە؟!" ڕزگار قاپەکانی شوت.

پاش نیوەڕۆ بابەگەورە کوتی دەیەوێ بیانبات بۆ ڕاوەماسی. دایەگەورە کوتی: "بەڵام من بۆ سازکردنی چێشتی شەو پێویستیم بە ڕۆژین هەیە!" ڕۆژین بزەیێکی هاتە سەر لێو و کوتی: "نیگەران مەبن، ڕزگار بە منی کوتوە کە خۆی دەیەوێ یارمەتیی داگەورە بدات. وانییە ڕزگار؟!"

ئەوێ ڕۆژێ، ڕۆژین لەگەڵیان چوو بۆ ڕاوەماسی و ڕزگار یاریدەی دایەگەورەی دا بۆ چێشت لێنان. چەند ڕۆژ هەر بەو جۆرە ڕابرد و ڕزگار هەر ناچار بوو جگە لە کاری خۆی، کارەکانی رۆژینیش بکات. تا ڕۆژێک نەیتوانی چیتر خۆی ڕاگرێت و چوو بۆ لای دایەگەورە و هەموو شتێکی پێکوت. دایە گەورە پێکەنی و لە باوەشی گرت و کوتی: "گوڵەکەم، ئەودەم من لە پشت پەنجەرە ڕا هەموو شتێکم دیت، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆرم خۆش دەوێی، تۆم بەخشی و دەنگم نەکرد! تەنیا دەمەویست بزانم تاکەنگێ دەهێڵی خوشکت لەبەر هەڵەیێک، تۆ لە خزمەت خۆی بگرێت! ئەوەش بزانە کە خواش لە هەموو هەڵەکانی ئینسان دەبینێت، بەڵام بەندەی خۆی خۆس دەوێت و دەیەوێ بزنێ تا کەی شەیتان دەتوانێ لە خزمەت خۆیدا ڕایگرێت!"

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە