ئه‌وین، ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رکه‌وتوویی

نووسەر: لاجان
0
1 354

 

ژنێک له ماڵێ هاته‌ده‌ر. سێ پیره‌پیاوی جوانی له‌به‌ر ده‌رکێ دیت. پێی کوتن: "من ناتانناسم، به‌ڵام پێم وایه برسیتانه، فه‌رموون بچینه ژوورێ تا شتێکتان بۆ دانێم."

پرسییان: "مێرده‌که‌ت له ماڵێیه؟"

- نا، بۆ کار چۆته ده‌رێ.

- جا که وابوو ئێمه ناتوانین بێینه ژوور، چاوه‌ڕێ ده‌بین.

ئێوارێ کاتێک مێرده‌که گه‌ڕاوه ماڵێ، ژنه هه‌موو شتێکی بۆ گێڕاوه. مێرده‌که‌ی کوتی: "بڕۆ پێیان بڵێ مێرده‌که‌م هاتۆته‌وه، فه‌رموونه ژوورێ."

ژنه چووه ده‌رێ و بانگهێشتنی کردن بۆ ژوورێ.

کوتیان: "ئێمه پێکه‌وه نایه‌ینه ژوور. ده‌بێ خۆتان بڵێن کێهه‌مان بێین."

ژنه پرسی: "بۆ؟!"

یه‌کێک له پیره‌پیاوه‌کان ئاماژه‌ی به ئه‌وی دی کرد و کوتی: "ناوی ئه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندییه." و ئاماژه‌ی به ئه‌وی‌تر کرد و کوتی: "ناوی ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتووییه و ناوی منیش ئه‌وینه. ئێستا هه‌ڵبژێرن که کاممان بێینه ژوور."

ژنه گه‌ڕاوه بۆ لای مێرده‌که‌ی و بۆی گێڕاوه. پیاوه کوتی: "چ باش! ده‌وڵه‌مه‌ندی بانگ که با ماڵمان پڕ بێت له ده‌وڵه‌مه‌ندی!" به‌ڵام ژنه نه‌یسه‌لماند و کوتی: "بۆ چی سه‌رکه‌توویی بانگ نه‌که‌ین؟"

منداڵه‌که‌یان که قسه‌کانیانی ده‌بیست، پێشنیاری کرد: "با ئه‌وین بانگهێشتن که‌ین تا ماڵمان پڕ بێت له خۆشه‌ویستی."

دایک و باوکی قه‌بووڵیان کرد و ژنه چۆوه ده‌ر و کوتی: "کێهه‌تان ئه‌وینن، ئه‌و میوانی ئێمه‌یه."

ئه‌وین هه‌ستا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رکه‌وتووییش هه‌ستان و وه‌دوای که‌وتن. ژنه به سه‌رسوڕمانه‌وه کوتی: "ئه‌ی بۆ ئێوه‌ش دێن؟!" پیره پیاوه‌کان به یێکه‌وه کوتیان: "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی یان سه‌رکه‌وتووییتان بانگهێشتن کردبا، ئه‌وانی‌تر نه‌ده‌هاتن، به‌ڵام هه‌ر شوێنێک ئه‌وین و خۆشه‌ویستی تێدا بێت، ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌رکه‌وتووییشی لێ په‌یدا ده‌بێت."

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە