لێکۆڵەران بەرەیێکی نوێ لە گۆرێیان سازکردووە
کە ئاسوودەیی، فێنکی و لابردنی بۆنی ناخۆشی لاق بە کەڵک وەرگرتن لە قاوە گەرەنتی
دەکات. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی هەواڵنێری "ئیسنا" گەرما و ئارەقە کردنی
بەردەوامی قاچ، گرفتی سەرەکیی گۆرێی ئاسایییە، بەڵام بە گەشەسەندنی تەکنەلۆجیای نوێ ئەو بەرهەمەش
گۆڕانکاریی بەرچاوی بەسەردا هاتووە.
لە بەرهەمهێنانی گۆرێی ئەتڵەس ( (Atlas) دا تێکەڵاوی لۆکە، پۆلیستێری وەرگیراوە و قاوەی کاربۆنیزە بەکارهاتووە؛ ئەو ئاوێتەیە جگەلە فێنک ڕاگرتنی پێ، بۆ هەڵمژین و پاڵاوتنی ئارەقەی پێ و بۆنەکەی کارسازە.
بۆ بەرهەمهێنانێکی گۆڕێی ئەتڵەس لە کردەوەیێکی کیمیایی تایبەتدا، ڕۆنی قاوە لێی جیا دەکرێتەوە و قاوەی کاربۆنیزە وەکوو سەرەکیترین چەک لە دژی بۆنی پێ بەکاردێت و مولکولەکان بە چێنەی ئەبریی خۆی هەڵدەمژێت. ئەو مولکولانە بە شوشتنی گۆرێ جیا دەبنەوە و گۆرێ دیسان ئامادەی گرتنی ئارەقە و بۆنی پێ دەبێتەوە.
بەرپرسانی کۆمپانیای MoS بە دوای کۆکردنەوەی دەسمایەن بۆ بەرهەمهێنانی بازرگانیی ئەو گۆرێیە کە بڕیارە نرخی 30 دۆڵار بێت.