یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
شێعری: هەڵۆ
یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
گوڵم !
به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌که‌ت،
ده‌چێته ناو دڵم !
هه‌ر به گوێی دڵم !
گوێ ده‌گرمه گرفه‌گرفی شێعرە ئاگرینه‌که‌ت .
شێعرە ڕێک‌وپێکه‌که‌ی به تاو و تینه‌که‌ت !
هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت !
تۆ ! ئه‌وینمی ..
ڕێک‌وپێک‌ترینه شێعری تاکو ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی !
تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی !
هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت !
به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت !
به شێعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
به خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت،
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لاده له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
خۆشه‌ویسته‌که‌م !
عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م !
تاقه ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت !
ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م !
تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م !
له کاتی تونیایه‌تی،
به چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی،
تۆ ! قیامه‌تی !
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی !
تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی !
تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی !
تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی !
خوێنی خوێنه‌که‌م !
هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی
که که‌وتمه جه‌غزی که‌سکه که‌سکی چاوه مه‌سته که‌سکه‌کانی
پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟
بوومه مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی!
ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شێعری ئاڵی ته‌م‌نیشانی تۆ .
بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری عاسمانی مانی تۆ .
جوانه بووکه‌که !
هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ
که بێمه جێی ژوانی تۆ .
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لاده له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
ها.. ترووسکه‌که‌م
جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شێعری شه‌و شه‌وه
به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لاهه‌لاکه، ببیه شێعره‌که‌م !
ببیه شێعره‌که‌م
تاکه ڕۆشنایی خاته هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت .
تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی
تاسکه تاسکی
ئاسکی باسکی
بسکه‌که‌ت .
لاده لاده لاده لاده له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !