هیواکان
نووسەر: هیوا
خۆزگه هه‌ر کات ژیان ده‌رفه‌ت بدا په‌پووله‌کان وه‌بیر بـێنینه‌وه
خۆزگه به‌شێک له کاتمان ته‌رخان بکه‌ین بۆ دابه‌شکردنی خۆشییه‌کان
خۆزگه کاتێک ئاسمان بارانییه له ڕووناکیی چاوه‌کانیدا ته‌ڕ ببین
خۆزگه دڵمان بگیرێ بۆ شلێره‌کانیش هۆگر بین به دیمه‌نه سووره‌کانیان
خۆزگه شه‌وانه له ته‌نیاییدا له‌گه‌ڵ خوای گوڵه‌کان بدوێین
خۆزگه جارجار له شوێنه‌واری ژیاندا بارێک له‌سه‌ر کۆڵی چاوێک هه‌ڵگرین
خۆزگه تارمایی مه‌وداکانی نێوانمان به ده‌سره‌ی خۆشه‌ویستی بسڕینه‌وه
خۆزگه وه‌کوو ئاو، وه‌کوو کانیاو ڕوومه‌تی مه‌مۆله‌یێک ته‌ڕ بکه‌ین
خۆزگه بڕوا به‌وه بکه‌ین هه‌موومان ڕۆژێ لێره ده‌فڕین
خۆزگه به قسه‌یێکی سووک دڵێکی زیـڕین نه‌شکێنین
خۆزگه هه‌موو شه‌وێ به تیشکی مانگ چاوانی خه‌وتوو بلاوێنینه‌وه
خۆزگه له نێو دانیشتووانی شاری ئه‌وین شوێن پـێی خۆمان بدۆزینه‌وه
خۆزگه ڕێـو ڕه‌سمی دۆستایه‌تی ساناتر و ئاسمانیتر بکه‌ین
خۆزگه ئه‌سرینێک دڵمان بشکێنێ و به نیگایـێکی ماندوو وێران ببین
خۆزگه کاتێک هیوایـێک ده‌خوازین بۆ ئه‌وانی‌تریشمان بوێت
مه‌لی ئامین به‌وێدا بێ و قسه‌ی دڵمان ببیسێ