ڕۆژووی منداڵان

 ڕۆژووی منداڵان

کابرایەک بە میوانی چووە ماڵە برادەرێکی لە شارێکی دوور. ئەو ماڵە دوو منداڵی چووکەیان هەبوو کە بەڕۆژوو بوون.

میوان کوتی: "کاکە ئەوە چۆن دڵت دێ ڕۆژوویان پێدەگری، گوناحن؟!"

خاوەن‌ماڵ کوتی: "کاکە گیان کارت نەبێ، بۆخۆم چاتر دەزانم."

بانگی شێوانی دا و منداڵەکان ڕۆژوویان شکاند. جا ئەوجار کە تێر ببوون، وەخۆکەوتن، دار و دیواریان دە ئامان هێنا، سواریان لە ئەسپی هێنا خوار. 

میوان کە لە دەستیان هەراسان ببوو، کوتی: "کاکە دەستت خۆش بێ، وەڵاهی ئەگەر پیاو بی، ڕەجەب و شەعبانیشیان پێدەگری!!!"


سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە