باخەوانی بیرجوان
0
632
باخەوانی بیرجوان
ڕۆژێک کابرایەکی دەوڵەمەند بۆ گەڕان ڕووی لە مەزرایە کرد. پاش ماوەیەک باخەوانێکی پیر و بەساڵاچووی دیت کە خەریکی چەقاندنی نەمامی دار بوو. لێی چووە پێش و پێی کوت: "ئەی پیرەپیاو، لە وەرزی پیریی تەمەنیشت کاری لاوەتی دەکەی؟! ئێستا کاتی وەی نەهاتووە کە دەست لەو وازانەت بێنی و داری کردەوەی باش لە بەهەشتدا بچەقێنی؟! کوا ئێستا کاتی ئەو ئیشتیا و تەماحەیە؟! دارێک کە تۆ ئەوڕۆ دەیچەقێنی، کوا دەرفەتت دەبێ بەرەکەی بخۆی؟!"
باخەوانی پیر و دڵپاک وڵامی داوە: "ئەوانیتر چاندیان و ئێمە خواردمان، ئێمەش دەیچێنین تا ئەوانیتر بیخۆن."
وەرگێڕاو لە پەڕتووکی مەرزباننامە، نووسراوی سەعدەددین وەراوینی
وەرگێڕان بە کوردی: لاجان
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک