بووکی نیشتمان
1
1 850
بووکی نیشتمان
نووسەر: کاوە
هه‌ڵه‌بجه ئه‌و شاره جوانه
ده‌تگوت بووکی نیشتمانه
دڵگر و جوان و ڕازاوه
ئه‌و له دونیا خاوه‌ن ناوه
له‌پـڕ بۆی هات هه‌وری به‌ڵا
مه‌رگ وه‌ک بارانه‌ی په‌ڵا
به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا باری
بوو به گریه و شین و زاری
شادی و خۆشی لێکرد به شین
فڕۆکه‌ی عه‌فله‌قی بێ دین
فڕۆکه هات بوو به هه‌را
شیمیایی له نێو شار درا
شوست و شه‌قام پـڕ بوو له خوێن
بۆ سه‌ددام له‌عنه‌ت و جوێن
له لایه‌ن گشت خه‌ڵکی شاری
وه‌ک ڕێژنه بارانه‌ی باری
لافاوی خوێنی لێ ڕشتن
درشت و وردی ڵی کوشتن
سووتاندی ژن و مناڵی
سه‌ددام ئه‌و دێوی ناحاڵی
زۆری ناردن به‌ره‌و نه‌مان
به بۆمبی ئاسن و ده‌رمان